خوای گەورە رۆژی و نویژو تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەک قبول کات انشاللە ...
#رەمەزان #نوێژ, #اسلام
گەشەپێدانی تواناکانی مرۆیی
سەرچاوەیەک بۆ بەدەست هێنانی زانیاری و بەهێز کردنی توانای مرویی ..
لەم مینبەرەوە هەول دەدەین بۆ ئەوەی زۆرترین زانیارییتان بخەینە بەردەست لە پێناو زیادتر بەرەو پێش بردنی تواناکان ...
بە ستافێکی شارەزاو کارامە لە بوارەکانی بەرێوەبردن و مواردی بەشەری و ئابوری و بەبازارخستن و ....
ئیتر بۆ پێشەوە ، بەرەو کوردستانێکی ئاوەدان و پێشکەوتووتر ...
01/05/2017
بۆ بەدەست هێنانی سەرکەوتن پێویستە بروامان وابێ کە دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بێنین ...
26/02/2017
دوای هەموو ناخۆشییەک ، خوشییەک دێت ،
ئەمە بەلێنی خـــــــــوایە ...
بۆیە هیچ کاتێک دلتەنگ و نائومێد مەبە .
19/02/2017
کومەلێک ئاداب و رەفتاری جوانی ئایینی ئیسلام ، قەترەیەک لە دەریایەکە ....
هەول بدە ئەو رەفتارانە لە کەسایەتیت دا بوونی هەبێ ...
@ حەسود مەبن...
@ بوهتان مەكەن...
@ فیتنەچی مەبن..
@ نرخ لەسەر یەكتری زیاد مەكەن...
@ پشت لەیەكتری مەكەن..
@ ببن بە برای یەكتری...
@ تفرقە مەكەن...
@ ستەم مەكەن...
@ سەری برای خۆت شۆڕ مەكە...
@ درۆ مەكەن...
@ جوێن بە یەكتری مەدەن...
@ جوێن بە بێ باوەران مەدەن...
@ بێ رێزی مەكەن...
@ بە یاری برای خۆت مەترسێنە...
@ چیت پێ خوشە بۆ براكەت پێت خۆش بێت...
@ زوڵم لە هەتیو مەكەن...
@ یارمەتی هەتیو بدەن...
@ لەگەڵ دایك و باوك تان باش بن...
@ كاتێك دایك و باوكتان مرد دوعای بۆ بكەن...
@ بە دەستی خۆتان خۆتان بە هیلاكەت مەدەن...
@ مشروبات مەخۆن...
@ پاك و خاوێن بن...
@ لە كاتی سەفەر نوێژ كورت بكەنەوە...
@ لە كاتی بێ ئاویدا تەیەموم بكەن...
@ نەتوانی نوێژ بە وەستان بكەی پاڵ بكەوە...
@ یارمەتی درواسێ بدەن...
@ ڕەحم بە بچوك بكەن...
@ سەردانی نەخۆش بكەن...
@ بێ ڕێزی بەرامبەر قەبر مەكەن...
@ لە كاتی ئیفلاس بوونی كەسێك یارمەتی بدەن...
@ قوربانی بكەن...
@ زەكات بدەن...
@ خێر بكەن...
@ جاكەكار بن...
@ صولح بكەن...
@ عادل بن...
@ قسەی حەق بكەن...
@ لەگەڵ جەنازە بڕۆن...
@ كەسێك مرد با جیرانەكانی خواردنی تعزیەكە بكات...
@ ئاژەڵی بێ تاوان مەكوژن...
@ لە جیهاددا منداڵ و پیرو ئافرەت مەكوژن...
@ لە جیهاددا دار مەبڕن...
@ سەیری ناموسی خەڵكی مەكەن...
@ کەس بە ناحەق مەكوژن...
@ لە كرینی و فرۆشتن دا فێڵ مەكەن...
@ ڕیبا مەخۆن...
@ قەرز بدەن بە یەكتری...
@ شتی خەڵكی زەوت مەكەن...
@ دیاری بگۆڕنەوە بۆ یەكتری...
@ سیلەی ڕەحم مەپچرێنن...
@ زینا مەكەن...
@ دزی مەكەن...
@ كاول كاری مەكەن...
@ زیادە ڕۆی لە خواردن و خواردنەوە مەكەن...
@ جیاوازی لە نێوان منداڵەكان مەكەن...
@ به چاوێكی كەم سەیری خەڵكی مەكەن...
@ گاڵتە بە خەڵكی مەكەن...
@ تەكەبور مەكەن...
@ یارمەتی ڕێبواران بدەن...
@ لەگەڵ ئافرەتەكانتان چاك بن...
@ ئامانەت بپارێزن...
@ خاوەن بەڵێنی خۆت به...
@ بەرامبەر برایەكەت ڕوو خۆش ببە...
@ ڕەگەزی خۆت مەگۆڕە...
@ جاسوسی لەسەر یەكتری مەكەن...
@ ناوو ناتۆرە لەیەكتری مەنێن...
@ گەندەڵی مەکەن خواپێی ناخۆشە....
@ مەبن بەکۆیلەی کەس گوناحە .....
خوایە گیان بە موسلمانی و لەسەر ئەم دینە پیرۆزە بمانمرێنی ...
14/02/2017
ئامادەکردنی سیڤی CV ...
سی ڤی کورتکراوەی Curriculum Vitae ، بەلگەیەکە کە زانیاری گرنگی تێدا ئامادە دەکرێت لەبارەی زیرەکی و توانای ئەو کەسەی کە بەدوای کار دەگەرێت کە پێشکەشی شەریکات و شوێنی کارکردن دەکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی کار .
بۆ ئەو بەرێزانەی کە شارەزاییان نییە لە نووسین و ئامادەکردنی سیڤی و پێشکەش کردنی بۆ کارکردن لە کومپانیاکان ، ئێمە وەکوو ستافی پەیج رێکارەکانی نووسین و ئامادەکردنی سیڤی یەکی ئەکادیمی بۆتان دەخەینەروو و فێرتان دەکەین کە چون سیڤی یەکی باش دروست بکەن ، وە لینکی مالپەرێکیشمان داناوە کە لەرێگەیەوە دەتوانن فایلی ئامادەکراوی CV جوراوجور دانلود بکەن لای خوتان و زانیاری تایبەت بە خوتان لە شوێنی داواکراوی فایلەکە دابنێن . .
لینکی مالپەرەکە
http://www.hloom.com/download-professional-resume-templates/
______________________________________________________
:: نوسینی ســــــی ڤـــــــی CV ::
دانانی وێنەیەکی خوت لە شوێنی دیاری کراوی وێنە لە فایلی Microsoft Word ..
Name
ناوی سیانی
Age
تەمەن
Address
ناوونیشان
کوردستان - هەولێر - گەرەکی برایەتی ( ئەگەر شەریکە ناوخوییە )
عراق - کوردستان - هەولێر - گەرەکی بەختیاری ( ئەگەر شەریکە خارجییە )
Phone Number
ژمارەی موبایل
language
شارەزاییت لە چەند زمان هەیە دەنووسی بو نموونە
کوردی - انگلیزی - عربی - تورکی
Email
ئیمەیل تایبەت بە خوت
Education
دەرچوی چ کولیژێکیت دەنووسیت لەگەل دیاری کردنی ئەو بەشەی کە تەخەروجت کردووە
ناوی کولێژ یا پەیمانگە
ئەوبەشەی کە لێت خوێندووە
سالی تەخەروج
Work Experience
پێشتر لە چ شوێنێک کارت کردییە لێرە ناونیشانی شوێنەکە دەنووسیت
ناوی شوێنی کارکردن
رێکەوتی دەست بەکاربوون
رێکەوتی دەست لەکارکێشانەوە
ReaSearch Experience
هیچ توێژینەوەیەک کردووتە لەهەر بوارێک ؟ لێرە دەنووسی
ناوی توێژینەوەکە
بەروار
Publications
ئەگەر هیچ بلاوکراوە یاخود کتابێک یان نامیلکەیەکت بە چاپ گەیاندبێ لێرە دەنووسی
ناوی کتابەکە
سالی چاپ
Conferances attended
بەژداری هەر کورو کونفرانسێکت کردبێ لێرە دەنووسی
کونفرانسی پارێزگاری کردن لە ژینگە
شوێنی کونفرانسەکە
بەروار
Training
لە هەر خولێکی فێربون بەژداریت کردبێ لێرە دەنووسی .
Certificate
برانامەکانت لێرە دەنووسی
ئەگەر هەر بروانامەیەکت هەبێ لێرە دەنووسی
بو نمونە بروانای خولی فێرکاری کومپیوتەر - NETWORK -
Personal Skills
تواناکانی خوت لێرە دەنووسی لە چ بوارێک شارەزاییت هەیە ب نموونە کومپیوتەر - ژمێریاری - یاسا - پرۆگرامسازی - دەرهێنەری ....
interest
ئەو شتانە چین کە حەزت لێ هەیە بو نموونە وەرزش - گورانی ووتن ....
References
ناوت کەسێک کە تو دەناسێ لێرە دەنووسی چونکە لەوانەیە سەبارەت بە تو پسیاری لێ بکرێت
ناوی سیانی کەسەکە
ژمارە موبایلی
شوێنی کارکردنی
شوێنی نیشتەجێبونی
12/02/2017
واز لەم کارو رەفتارە بێنن تاکوو لە ئاییندەدا تامی پەشیمانی نەکێشیت..!
1. دەرک نەکردن بە گەورەیی و بەتوانایی خوتان ،
بەراست تاکوو ئێستا هەستت بەوە نەکردوە کە چەندە بەتوانایت؟! هەرچی زووترە بیرێک لەو بابەتە بکەرەوە ، لە بەرژەوەندیتە ، ئەگەر گەیشتیتە ئەو بروایەی کە توش بەتوانایت و دەتوانی ..!! دەست بەکاربە...
2. نەدوزینەوەی ئەو مەهارات و توانایانەی کە بۆی دروست کراوی ،
کارێک بدوزەرەوەو ئەنجامی بدە کە بە ئەنجامدانی هەست بە خوشی و شادی بکەیت ، لەوانەیە ئەنجام دانی ئەو کارە لە رۆژە سەختەکانی تەنهایی ژیان ئارامیت پێ ببەخشێت ..
3. وەرزش نەکردن ،
بەشێکی زۆری تەمەنی گەنجی و بەهێزی خومان لەناو پێخەفی نووستن یان دانیشتن بەدیار تەلەفزیونەوە بەهەدەر دەدەین ، هەلسە و رۆژانە چەند کاتێک بۆ وەرزش کردن دیاری بکەو جەستەت بەهێز و سەلامەت بکە...
4. نیگەران مەبە!
ئارام بگرە ، کارەکان بە باشی دەرونە پێش و هەموو شتێک بە خێر و خوشی کوتایی دێت ، تاکوو ئێستا لە کوێ بیستوتە کە _ نیگەرانــــــی _ چارەسەری کێشە بووەو ئەنجامی باشی هەبووە ...؟؟!!
5. دابین نەکردنی وەقت بۆ بەسەربردنی کات لەگەل ئەو کەسانەی کە خوشمان دەوێت ،
کەسانی زور دێنە ناو ژیانمان یاخود لە ژیانمان دەردەچن . پێش ئەوەی کە درەنگ بێت کاتێک دیاری بکە بۆ ئەو کەسانەی کە گرنگن لات و سەردانیان بکەو کاتێکی خوش لەگەلیان بەسەر ببە...
6. پاشکەوت کردنی پارە ،
هەرچەندە قەیرانە :D بەلام دیسانیش گەر توانات هەیە برێکی کەمی پارە مانگانە پاشکەوت بکە ، لەوانەیە لە دوارۆژ پێویستیت پێی هەبێ ...
7. خوت فێری زمانێکی تر و نوێ بکە ،
تەمبەلی مەکەو هەول بدە خوت فێری زمانی جۆراوجور بکەیت ..
8. سەفەر کردن ،
گەشت کردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە شتی نوێ و زیاتر فێر بیت لە ژیانتدا ...
10/02/2017
💠 باوکـــم هەمیشە ئەم ئاموژگارییەی دەکردم !
🔸دەی ووت :
✅ ئەو کەسەی کە بروای بە تو هەیە درۆی لەگەل مەکە ...
✅ وە ئەو کەسەی کە درۆت لەگەل دەکات بروای پێ مەکە ...
10/02/2017
09/02/2017
پێویستە هەموو کات ئامانجێکت هەبێت و هەول بدەی ئامانجەکەت بەدەست بهێنیت ...
ئەگەر لە ژیاندا ئامانج بوونی نەبێت ، ئەو لە ژیاندا سەرگەردان دەبیت و نازانیت تو چیت و بوچی دەژیت و دەبێت چی بکەی .!!!
08/02/2017
:: وێنەکە خۆی دەدوێت ::
هەرگیز گوێ بە قسەی خەلک مەدەو مەکەوە ژێر کاریگەری قسەی ئەوان و یارییت پێ بکەن،
بەلکو خۆت بەهێز بەو یاریزانێکی باش بە ...
02/11/2016
کومەلگای بە سیاسی کراو!!
ئایا پێویست دەکا هەموومان ببین بە سیاسەمتمەدار ؟؟!!
هەر کومەلگایەک فەوزاوی بوو ئەوا بزانە کە ئەم کومەلگایە بە سیاسی کراوە لەلایەن حیزبەکان بەمەبەستی گەیشتن بە کومەلێک مەرام و بەرژەوەندی حیزبی ، کە ئەو دیاردەیەش بە تەواوی رەنگی داوەتەوە لەنێو کومەلگای کوردەواریدا لەم 10 سالەی رابردوودا و تاکوو ئیستاش بەردەوامی هەیە، سیاسەت پەلی هاوێشتووە بۆ ناو هەموو بوارەکانی ژیان لە کومەلگادا ، لە زانکو ، قوتابخانە ، دامودەزگاکانی حکومی و ناحکومی ، مزگەوت کلێسا ، راگەیاندن لایەنگیرە سەربەخو نییە ، کورتو موختەسەل ئەو کومەلگایەی کە بە سیاسی کراوە هیچ خێر و خوشییەکی تێدا نامێنی مەترسی هەموو شتێکی لێ دەکرێ لەوانە تێکچونی شیرازەی کومەلگا ، یاخی بوون لە یەکتر ، دروست بونی رق و کینە لە نێوان تاکەکانی سەر بە لایەنی جیاواز ، مەترسی بە لارێدا بردنی تاکەکان و پەلکێش کردنیان بۆ شەری ناوخویی لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی حیزبەکان ...
لە گرنگترین خرابییەکانی کومەلگای بە سیاسی کراو :
1. لەنێو چونی مــــتمانە لەنێوان حیزبەکان .
2. راستییەکان وون دەبن کومەلگەش نازانێ متمانە بە کام لایەن بکات و قسەی کێ بروا بکات .
3. دروست بوونی گیانی یاخیبوون و دوژمنداری لەنێوانی تاکەکان ناو کومەلگا .
4. ناتوانرێت باشی و خرابییەکان لە یەکتر جیابێکرێتەوە و هەر لایەنێک لایەنی بەرامبەری خوی خاتابار دەکات .
5. راگەیاندنەکان بە حیزبی دەبن و راگەیاندنی سەربەخو کال دەبێتەوە .
6. مزایەدە هەر دەبێتە کاری پێشینە .
7. قسەی بێ کردار زۆر دەبێ و کردار کەم دەبێ .
8. باری دەروونی خەلکی تێک دەچێ و سەر لێشێواو دەبێ و نازانێ چون خوی بگونجێنی لەگەل دوخەکەیا .
ئەمانەو بە هەزاران سلبیاتی تر کە بارودوخێکی زۆر ناخوش و نەخوازراو دروست دەبێ لە نێو کومەلگادا کە چارەسەر کردنی بە زەحمەت دەبێ ..
بۆ چارەسەر کردنی ئەم دوخە و بۆ ئەوەی تاک و کومەلگا بە سیاسی نەکرێت لە چەند خالێکدا روون دەکەینەوە :
1. پێویستە لەسەر تاک کە بەهەموو شێوەیەک خوی لە سیاسەت دوور بخاتەوەو توخنی سیاسەت نەکەوێ .
2. پێویستە بە قسەی سیاسییەکان هەلنەخەلەتێ و راستییەکان لە چاوی سیاسییەکانەوە نەبینێ ، بەلکوو هەول بدات بەخوی راستییەکان ببێنێ و بەچاوی خوی سەیری رووداوەکان بکات .
3. هەول بدە نەکەویتە ژێر کاریگاری قسەی کەس .
4. لە جیاتی ئەوەی خوت بە سیاسەتەوە مشغول بکەی ، خوت بە شتی تری بە ئیستیفادە خەریک بکە .
5. لە جیاتی لە تەلەفزیون سەیری هەولی سیاسی بکەی سەیری هەوالی وەرزشی و هەمەرەنگ و ئەو بەرنامانەی کە زانیاری بلاو دەکەنەوە سەیری ئەو کەنالانە بکەن .
6. ئەوانەی کە بەراستی خزمەت دەکەن و سیاسەت دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەتوانی هەلسەنگاندنی کارەکانی بکەیت و لە هەلبژاردنەکان دەنگی پێدەی ....
بۆیە بە هەر سەریشت بە سیاسەتەوە مەیشێنە ! :)
06/10/2016
گەشت کردن وەک هوکارێک بۆ کەمکردنەوەی دلەراوکێ و خەمووکی ..
گەشت کردن یەکێکە لەو هوکارانەی کە تییدا مروڤی گەشتییار هەست بە خوشییەکی زۆر دەکات و بەشێکی زۆری ئەو خەمو خەفەتانەی کە لە ژیانی رابردووی هەیبووە لە بیری دەباتەوە ، لە کاتێکی وەک ئێستاو بەهوی بوونی شەری نەگریسی بەسەرمان سەپێدراوی داعش و ئەو گیرو گرفتە سیاسی و ئابووری و کومەلایەتییانەی کە لە ئیستادا لە هەرێمی کوردستان هەیە ، کە هیوادارین لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیەو مشکیلانە کوتاییان پێ بێ ، بۆ ئەوەی کە بتوانین توزێک لەو گێژەلووکیەی کە ئیستا هەیە بە دوور بین و جەوێکی ئارام وەربگرین و هەستێکی دلخوشکەر و خوش بۆ ئاسوودەیی دەروونمان پەیدا بکەین ئەوا گەشت کردن یەکێکە لەو رێگایانەی ئاسوودەیی دەروونمان پێ دەبەخشێت ...
لە گرنگترین ئەو سوودانەی کە لە گەشت کردندا هەیە :
1. دەبێتە هوی کەم کردنەوەی دلەراوکێ و فشاری دەروونی.
2. کەم بوونەوەی ئەو فشارانەی کە رۆژانە لەسەرمان درووست دەبێت و بەدەست هێنانی خوشی و شادی و کاتێکی ئارام.
3. نەمانی هەستی ماندوویەتی و بێزاری و پەیدابوونی هەستی باوەربەخوبون و متمانە بە خو کردن.
4. دەبێتە هوی فراوان بوونی بیروهزری مروڤ کە یارمەتیدەرە بۆ باشتر بیر کردنەوە لە کارو بارو ژیانی رۆژانە.
5. دیمەنی جوانی سروشت هەستێکی خۆش بە مروڤ دەبەخشێت .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the business
Website
Address
Irbil