17/11/2019
بە ناوی یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج هیوای زوو چاكبوونەوە و سەلامەتی بۆ ڕاهێنەری یانەكەمان (سروود غازی) و خانەوادەكەی دەخوازین كە تووشی ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون، لە خوای گەورە داواكارین ئەمە دوا ناخۆشیان بێت.
یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج یانەیەكی وەرزشی ئەهلیە و تایبەتە بە زانكۆی نۆلج كە هەمیشە گرنگی بە هەموو كایەكانی ناو كۆمەڵگە دەدات
17/11/2019
بە ناوی یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج هیوای زوو چاكبوونەوە و سەلامەتی بۆ ڕاهێنەری یانەكەمان (سروود غازی) و خانەوادەكەی دەخوازین كە تووشی ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون، لە خوای گەورە داواكارین ئەمە دوا ناخۆشیان بێت.
12/11/2019
یاری دۆستانە..
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 2019/11/13 كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆ( یانەی زانكۆی نۆلج) یارییەكی دۆستانە لەگەڵ (یانەی هەڵۆ) ئەنجامدەدات، لە یاریگای بروسك.
09/11/2019
یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەرمان (محمد) "درودی خوای لەسەر بێت" لە گشت موسوڵمانان و وەرزشوانان و وەرزش دۆستان پیرۆز دەكات، لە خودای گەورە داواكارین ئەم یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشی و خێر و ئاشتی بۆ كوردستان و هەموو جیهان.
01/11/2019
ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2019/11/1 لە یاریگاری ڕەواندز و لە یارییەكی دۆستانەدا یانەی زانكۆی نۆلج بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی ڕەواندزی بردەوە و تاكە گۆڵی یارییەكەش یاریزان (هێمن علی) بە لێدانی سزا لە خولەكی (34)ی گێمی دووەمی یارییەكە تۆماریكرد.
29/10/2019
یاری دۆستانە..
ڕۆژی هەینی، ڕێكەوتی 2019/11/1 كاتژمێر 3:00 پاش نیوەڕۆ( یانەی زانكۆی نۆلج) یارییەكی دۆستانە لەگەڵ (یانەی ڕەواندز) ئەنجامدەدات، لە یاریگای یانەی ڕەواندز.
24/10/2019
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2019/10/24 یانەی زانكۆی نۆلج لەگەڵ یانەی ئاسۆ یارییەكی دۆستانەیان لە ناو یاریگاری ئاسۆ ئەنجامدا.
گێمی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی (1) یانەی ئاسۆ گۆڵێكیان تۆمار كرد، بەڵام یانەی زانكۆی نۆلج بە ماوەیەكی كەم و لە ئەنجامی چەند هێرشێكی بەردەوام بۆ سەر یانەی ئاسۆ توانی گۆڵی یەكسانبوون لە خولەكی (5) تۆمار بكات لە ڕێگەی یاریزان (احمد تاتە)، یارییەكە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا خولەكی (11) یاریزان (دیار یوسف) گۆڵی دووەمی بۆ یانەی زانكۆی نۆلج تۆماركرد، هەر بەم ئەنجامە هەردوو گێمی یارییەكە كۆتایی هات و یانەی زانكۆی نۆلج توانی بردنەوە بۆخۆی بە دەستبێنێت.
22/10/2019
یاری دۆستانە..
ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێكەوتی 2019/10/24 كاتژمێر 3:30 پاش نیوەڕۆ( یانەی زانكۆی نۆلج) یارییەكی دۆستانە لەگەڵ (یانەی ئاسۆ) ئەنجامدەدات، لە یاریگای یانەی ئاسۆ.
17/10/2019
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2019/10/17 یانەی زانكۆی نۆلج یارییەكی دۆستانەی لەگەڵ یانەی هەڵۆ ئەنجامدا لە یاریگای هەڵۆ - بارزان.
لە دەستپێكی یارییەكە یانەی زانكۆی نۆلج بە شێوازی هێرش بردن یاری دەكرد و بە بەردەوام هێرشی دەكردە سەر گۆڵی یانەی هەڵۆ و لە ئەنجامدا یاریزان (عمر حسین) لە خولەكی (13)ی یارییەكە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و بەم ئەنجامە كۆتایی بە گێمی یەكەم هات، لە گێمی دووەمدا یانەی زانكۆی نۆلج هەوڵێكی زۆریدا گۆڵی دووەم تۆماربكات بەڵام هەموو هێرشەكان بێ ئەنجامبوون. بۆیە یانەی هەڵۆ لە خولەكی (72)ی یارییەكە توانیان گۆڵی یەكسانبوون بۆ یانەكەیان تۆماربكەن، بەم شێوەیە بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە گۆڵێك ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكەی لێدا.
جێی ئاماژە پێكردنە كە یانەی هەڵۆ لە (2003)وە دامەزراوە و لە خولی پلە یەكی كوردستان یاری دەكات، هەرچی یانەی زانكۆی نۆلج-ە چەند مانگێك دەبێت دامەزراوە.
یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی فەرمانبەری تەندروستی یانە (میران بدران) دەكات بەهۆی كۆچی دوایی باپیری بەڕێزیان و لە خودا داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبوری بنەماڵەكەیان بدات.
14/10/2019
یاری دۆستانە..
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2019/10/17 لە یاریگای بارزان لە بارزان، كاتژمێر 3:30 پاش نیوەڕۆ، (یانەی تۆپی پێی زانكۆی نۆلج) یارییەكی دۆستانە لەگەڵ (یانەی هەڵۆ) ئەنجامدەدات..
10/10/2019
مەشق و ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج - 2019/10/10
05/10/2019
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 2019/10/5 یانەی وەرزشی زانكۆی نۆلج لە یاری دۆستانەی لەگەڵ یانەی برایەتی بە ئەنجامی دوو گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا
گۆڵی یەكەمی یانەی زانكۆی نۆلج لە خولەكی (11)ی گێمی یەكەم یاریزان (احمد حمید) تۆماری كرد و گۆڵی دووەمیش لە خولەكی (27)ی هەمان گێمی یەكەمی یاریەكە یاریزان (هێمن علی) تۆماری كرد. یانەی برایەتی تاكە گۆڵی خۆی لە خولەكی (40) گێمی دووەمی یارییكە تۆماركرد.
جێی ئاماژە پێدانە كە یانەی زانكۆی نۆلج چوار یاری دۆستانە ئەنجامداوە و لە دوو یاری براوە بووە و لە یارییەك یەكسان و لە یارییەكیش دۆڕاوە.
ئەمە ئەوە دەردەخات كە یانەی زانۆكی نۆلج توانیوێتی لە ماوەی چوار مانگی تەمەنیدا دەسكەوتی زۆر گرنگ بەدەست بێنێت و هەوڵی باشتربوون و هەمیشە لە خۆ ئامادەكردندایە بۆ خولەكانی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان.
لێرەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی یانە و دەستەی كارگێڕی و ڕاهێنەر و یارزانەكانی یانەكەمان دەكەین و بە هیوای هەمیشە سەركەوتن.