20/10/2023
هیچ دەوڵەتێکی عەرەبی راستەوخۆ شەڕی ئیسرائیل ناکات، ئەو گروپ و رێکخراوانەش بەشی زۆریان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن. حەماس، حیزبوڵڵا، حەشد، حوسی، جیهادی ئیسلامی، فاتمیون، زەینەبیون و .....
ئێرانیش بۆ خۆهێشتنەوە ئەو هەڵڵایەی ساز کردووە، بۆ مافی فەلەستینییەکان قووڕ دەپێوێت، کەچی رۆژ نییە مافی نەتەوەکانی ناو ئێران پێشێل نەکات..
ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان سەرقاڵی شەڕی بەناو ئیسرائیل و فەڵەستین لەلایەک و لایەکی دیکەش رووسیا و ئۆکرانیان. سەیر لەوەدایە رووسیا شەڕی بە ئۆکرانیا فرۆشتووە، کەچی داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکات کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێنن، جا ئەوەیە رووڕەشی سیاسەت..
لەو بەینەشدا بەشێک لە مەلاکانی کوردستان بە قەولی فارس گووتەنی، کاسەی داغتر لە ئاشن، رۆژ نییە فتوای دژ بە ئیسرائیل نەدەن و بۆخۆشیان لە ماڵەکەی خۆیان، پاڵیان داوەتەوە و خۆیان مەڵاس کردووە..
ئیتر ئەوە راستییەکانی ئەم جەنگەیە کە ترسی ئەوە هەیە هەر لەو گۆڕەی بەرۆکی کوردیش بگرێتەوە..
جا سەیرتر لەوەیە بۆ فەلەستین لە سینگی خۆیان دەدەن و قووڕپێوانیانە، کەچی ئەوەتا ئەوەی هاوکات بەسەر کوردانی رۆژئاوا دێت، لێی کەڕ و کوێرن.. ئەوەیە دووڕوویی و ڕووڕەشی سیاسەت..
16/10/2023
وەرزشیار
رەوشی وەرزش له پیرمام
میوانەکانی بەرنامە
گەیلان حوسێن
یاریزانی پێشوو و شارەزای بواری وەرزش
هەژار حالی
یاریزانی پێشووی بالە
کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ لە رادیۆ و سۆشیاڵ میدیای کوردستان 24
11/07/2023
وەرزشیار
مەترسییەکانی مەلەی ناو مەلەوانگە، رووبار و بەنداوکان لە وەرزی هاوین
میوانەکان
سەنا ئیدریس
راهێنەری مەلەوانی
مستەفا کەمال
راهێنەری مەلەوانی
رەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران
کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ لە رادیۆ و سۆشیاڵ میدیای کوردستان 24
#وەرزشیار
#وەرزش
05/09/2016
كاریگهرترین میوهیه بۆ دابهزاندنى جه ورى زك و ورك
له توێژینهوهیهكى نوێدا دهركهوتووە باشترین و بهسوودترین میوه بۆ دابهزاندنى چهورى ههناره.
لهو توێژینهوهیهدا هاتووه "ماوهى ٣٠ ڕۆژ خواردنى ههنار بهتایبهتى له بهیانیاندا بهشێوهیهكى لهسهرخۆ چهورى ناوچهكانى سك كهم دهكاتهوه."
ههروهها ئاماژه بهوهش كراوه خواردنى ههنار دهبێته هۆى دووركهوتنهوه له نهخۆشییهكانى دڵ و شهكره، چونكه كاریگهریهكى باشى ههیه بۆ بههێزكردنى ماسولكهى دڵ و كهمكردنهوهى چهورى خوێن و توشبوون به خوێنبهربوون و كەمكردنەوەى ڕێژەى كۆلیسترۆڵى زیانبەخشی خوێن.
05/09/2016
چەند ڕێگە بۆ بچووككردنەوەی ناوقەد و، سك
1. وەرزشی هەوایی زیاتر لە 30 خوولەك بێت.
2. ڕۆژانە 6 جار خواردن بخۆن، بەڵام قەبارە و، گەرمۆكەی كەم بێت.
3. ڕێژەی ئەو وزەی دێتە ناو جەستەتان، كەمی بكەنەوە.
4. ڕێژەی وەرگرتنی پرۆتین زیاتر بكەن.
5. وەرگرتنی مەواددە قەندییەكان كەم بكەنەوە، تا دەتوانن سەوزەی خاو بخۆن.
6. ئاو بخۆنەوە و، خۆتان لە خواردنەوە غازییەكان بپارێزن.
7. وەرزشی تایبەت بە سك بكەن، سێ جار لە حەفتەدا.. دوو یان سێ جۆرە جووڵەی سك و، لە كۆتاییدا سێ تا چوار سێتی 30 جاری.
8. هەرچەند ماسولكەی پتەوتان هەبێت، بەو ڕێژەیەش گەرمۆكەتان سووتاندووە.
9. هێور و لەسەرەخۆ بن. باشترین وەرزش بۆ بچوككردنەوەی ناوقەد، وەرشی ئایروبێكە.
05/09/2016
پیاز ئێسكهكان لە پوكانەوە دەپارێزێت
خواردنی پیاز رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی پوكانەوەی ئێسقانەكان دەگرێت بە تایبەتی لە ناو ژناندا. پسپۆڕان بۆیان دەركەوتووە كە پێكهاتەی سروشتی پیاز دەورێكی كاریگەر لە بەهێز كردنی ئێسقانەكان و كەمبوونەوەی مەترسی پوكانەوەی ئێسقانەكان دەبینێت.
پیاز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، كەلسیۆم و مەنگسیۆم و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و سودیۆم و گۆگرد و ئەسید فولیك و ئاسن و جۆرەكانی ڤینامین B.خواردنی پیازێك رۆژانە ئاستی كۆڵسترۆڵی خوێن بە رێژەی 30% دادەبەزێنێت.
هەروەها پەستانی خوێن و شەكر رێك دەخات و وەكو سیر ئەنتی بیوتیكێكی سروشتی و بەهێزە بۆ چارەسەر كردنی هەو كردن و هەروەها ئەو باكتریایانە كە دەبنە هۆی نەخۆشی ئیسهال و سیل.
پیاز بەكوڵاوی بۆ چارەسەر كردنی هەڵامەت و كۆكە و كۆ ئەندامی هەناسەدان بە سودە، هەروەها گۆگردی ناو پیاز لەش بەهێز دەكات و توانای راگرتنی ئەو خانانەی هەیە كە دەبنە هۆی شێرپەنجە.
پیاز بەكار دێت بۆ چارەسەر كردنی پێست، بێ خەوی، قەڵەوی، هەڵاوسانی قورگ، پروتستات، مایەسیری،زەردویی و زۆربەی نەخۆشیەكان سودمەندە و بە پێی دوایین توێژینەوەكان پیاز دەبێتە هۆی چێژ و خۆشی بۆ مرۆڤ.
26/06/2016
ئایا دهزانن له كاتی نان خواردن ئهگه تووڕه بیت تووشی قهڵهوی و كێشی زیاد دهبی؟
پێش خواردنی ژهمهكان چهند جار به ئارامی ههناسهی قووڵ وهرگره.
خواردنهوهی چای سهوز لهگهڵ خورما یارمهتی كهم كردنهوهی تووڕهیی دهدات.
10/02/2016
ریجیمێكی سیحری بۆ دابەزینی كێش
قەڵەوی بەگوێرەی هەموو توێژینەوەكان، ئێستە جۆرێكە لە نەخۆشی و هۆكاریشە بۆ تووشبوون بە زۆرێك لە نەخۆشییەكان، بەهۆی كۆبوونەوەی چەوری لە ناوچە جیاجیاكانی جەستەی مرۆڤ بە گشتی و سكی مرۆڤ بەتایبەتی، راپۆرتی رێكخراوە تەندروستییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە رێژەی قەڵەوی رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە و بۆیە چەندان رێگە چارەی جیاواز بۆ دابەزینی كێشی لەش رۆژانە تاقیكردنەوەی لەسەر دەكرێ و بڵاو دەكرێتەوە.
راپۆرتەكان دەری دەخەن كە ساڵانە رێژەی 7.7% مردووان لە ئەوروپا هۆكارەكەیان تەنیا قەڵەوی و زیادی كێشە، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایش ئەو رێژەیە زۆر زیاتر بووە و بە رێژەی 47% خەڵكی بەهۆی قەڵەوییەوە گیان لە دەست دەدەن یان تووشی نەخۆشییە درمەكان دەبن. بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە سەرانسەری دنیادا 400 ملیۆن كەس كە لە تەمەنی گەنجیدان بە دەست كێشەی قەڵەوییەوە دەناڵێنن و زۆرترینی ئەو رێژەیەیش ئافرەتانن.
بۆ رزگاربوون لە دەست ئەم كێشە گەورەیە كە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن و دەمار و ماسوولكەكان و ئێسك، دەیان جۆری ریجیم هەن و لە میدیاكان رۆژانە بڵاو دەكرێنەوە، بەڵام پێویستە وریا بن زۆرێك لە ریجیمەكان لە جیاتی سوود رەنگە بە زیانی گەورە بۆتان بشكێتەوە، بۆیە لێرەدا باشترین ریجیمی سروشتیتان پێ ئاشنا دەكەین.
یەكەم: باشترین رێگە بۆ دابەزینی كێشی لەش بریتییە لە وەرزش، بەشێوەیەكی رێكوپێك و بە بەردەوامی، بەتایبەت رێگەبڕین بە پێ زۆر كارا و كاریگەرە، ئەگەر رۆژانە سەعاتێك بە پێ بڕۆن لە ماوەی مانگێكدا هەست بە دابەزینی كێشی لەشتان بە ئاسایی دەكەن، بەڵام وریابن وەرزشكردنی زۆر و لە ماوەیەكی كەمدا، بۆ ئەوەی بە زووترین كات كێشی لەشتان دابەزێت، تووشی كێشەی تەندروستیتان دەكات.
دووەم: خواردن، خواردن بە سەرەكیترین هۆكاری قەڵەوی دادەنرێت، بۆیە پێویستە سیستمێكی خۆراكی رێكخراو و باشتان هەبێ، كە دەوڵەمەند بێ بە خۆراكە سووكەكان و دوور بكەونەوە لە خۆراكی خێرا و قورس.
سێیەم: لە جیاتی شەكر، دارچین بكەنە چا و دارچین یەكێكە لە مادە كاراكان بۆ دابەزینی كێشی لەش.
چوارەم: لە شوێنی رۆنی گوڵەبەرۆژە و رۆنەكانی تر، هەوڵ بدەن رۆنی زەیتی زەیتوون بەكار بهێنن لە خواردنەكان.
پێنجەم: بەیانییان میوە بخۆن، بەهۆی بوونی پرۆتین و ریشاڵ لە میوە جۆراوجۆرەكان، خواردنی میوە لە بەیانییان دەتوانێ میزاجێكی باش و رووخسارێكی جوانتان پێ ببەخشێت، جگەلەوەی هەست بە تێربوون دەكەن و لەبەر ئەوەی میوەكان چەوری زیانبەخشیشیان تێدا نییە، دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی لەش.
شەشەم: هێڵكەی كوڵاو، رەنگە زۆرینەمان هێلكە سوور بكەینەوە لە رۆن و ئینجا بیخۆین، بەڵام خواردنی هێلكە بەم شێوازە زیانی زۆرە و باشترین رێگە بۆ خواردنی هێلكە، كوڵاندنیەتی، بەم شێوەیە سوودی زۆرتان پێ دەگەیەنێت و وا دەكات كەمتر هەست بەبرسیەتی بكەن و بەمەش زۆر ناخۆن و كێشتان دادەبەزێت.
حەوتەم: بەیانییان چای سەوز یان لیمۆیەك بگوشە نێو پەرداخێك ئاو و بیخۆنەوە، بەكارهێنانی یەكێك لەمانە لە بەیانییاندا دەبێتە هۆی توانەوەی چەوری زیادەی جەستە و وا دەكات لە قەڵەوی رزگارتان ببێت.
هەشتەم: شارەزایان رێنماییمان دەكەن، كە هەرگیز بیر لەوە نەكەینەوە بە پەلە كێشمان دابەزێنین، بەڵكو پێویستە بە ئارامی و لەسەرخۆ و بێ پەلەكردن، ئەم كارە بكەین، چونكە خێرا دابەزینی كێشی لەشیش هاوشێوەی قەڵەوی زیانی هەیە، بۆیە بە وردی و بە بەرنامە هەوڵ بدەن كێشی لەشتان دابەزێنن و خۆتان لە مەترسییەكانی قەڵەوی رزگار بكەن.