26/07/2026
پاڵەوانیەتی یانەکانی عێڕاق لە سلێمانی.
Khabat Academy
Khabat taekwando school
پەیجی فەرمی یانەی وەرزشی خەبات
Official account Khabat Sport Club
26/07/2026
پاڵەوانیەتی یانەکانی عێڕاق لە سلێمانی.
Khabat Academy
Khabat taekwando school
09/09/2025
سڵاو و ڕێز...
بڕیار بوو ئەو پێنج شەممە 11\9\2025 هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی خەبات ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا ، لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یانەکان.
بۆ چەند هەفتەیەکی تر بە هۆکاری ئامادەنەبوون بۆ دەنگدان.
داوا لە ئەندامانی یانە دەکەین ئەوانەی ئەندامی دەستەی گشتین کە ئاگادار کرابوونەوە هەڵبژاردن لەو ڕۆژە ئەنجام نادرێت.
بە هیوای چارەسەر بوونی کێشەکە و دەستەیەک ئامادەبن یانەکە پێشبخەن.
01/09/2025
بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان
سڵاو ڕێز لە خەڵكی خەبات و دەوروبەری
بابەت/ هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی خەبات
ڕێکەوتی 11/9/2025 كە دەكاتە ڕۆژی پێنج شەممە كاتژمێر10:00ی بەیانی لە ناوەندی وەرزش و لاوانی خەبات ( مرکز شباب ) هەڵبژاردنی دەستەی یانەی وەرزشی خەبات ئەنجام دەدرێت .
بۆ ئەو مەبەستە بە ئەندامانی یانەكەمان ڕادەگەیەنین كەوا لەم ڕۆژەدا ئامادەبن بۆ هەڵبژاردن.
ئەندامانی یانە ئەوانە دەگرێتەوە كە ئەم ساڵ یاریزانی یانە بوونە، یان یان ناویان لە دەستەی گشتی یانەهەیە بەڵام نەچوونە بۆ هیچ یانەیەكیتر، هەوەها ئەوانەی ئەندامی هەمیشەیینە وەك یاریزانانی دێرین، دامەزرێنەرانی یانە، پاڵپشتی مەعنەوی و مادی یانە، هاوكارانی یانە لە ڕووی ئیداریەوە وەك خۆبەخش..هتد.
داوا لە ئەندامانی یانە دەكەین ئەوەی ئارەزووی خۆ كاندید كردن هەیە پەیوەندیمان پێوە بكات فۆڕم پڕبكاتەوە هەموو ئەندامێك ئازادە و هیچ كەسێكیش بۆی نییە و ناتوانێت بە هیچ ئەندامێك بڵێ دەنگ بدە فلان لە لایەن دەستەی كارگێڕی ئێستاوە.
مەرج و ڕێنماییەكانی هەڵبژاردنمان داناوە كە دەبێ كاندید بە لایەنی كەم خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی بێت بە پێچەوانەوە قبوڵ ناكرێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشەوە. هەروەها دەبی لە ڕۆژی هەڵبژاردن بڕوانامەکەی لا بێت.
هەر دەست ڕۆشتووەكیش یان دەوڵەمەندێك كە حەزدەكات یانە بەرەو پێش ببات و دەتوانێت پارە پەیدابكات بۆ یانە بەڵام خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی بێت ناویشی لە دەستەی گشتی واتە ئەندامیش نەبێ ئێمە لە خەمخۆری یانە ئامادەین نووسراوی تایبەتی بۆ بكەین بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی كاندید بكات سوپاسیشی دەكەین با پەیوەندیمان پێوە بكات. چونكە سەرۆك یانە بۆ ئەو مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی یانە قسەی لەگەڵ ب.وەرزشی هەولێر كردیە ڕەزامەندیان داوە.
تێبینی// مامۆستا نریمان بڕیاری داوە خۆی كاندید نەكاتەوە، زۆر هەوڵی دا یانە پێش بخات بەڵام بە داخەوە نە حزب نە قائیمقامیەت نە كەسیاتی و دەوڵەمەند نە كۆمپانیاكان هاوكاریی یانەیان نەكرد كە زۆر هەوڵیش درا.
هیوادارین كەس لەخۆڕا و بێ بەڵگە نەڵێت كەسانێك هەبووە نەیانهێشتیە بێنە ناو یانە چونكە هەمووی ناڕاستن یانە یانەی هەمووانە كەس ناتوانێت یانە داگیربكات، هەركەسێك گوتی فلان و فلان داوایان كرد نەیاندا بڵێ وەرە بچین تاكید بكەینەوە ئێمە ئامادەین ڕوون بكەینەوە كە وانیە ڕاستیەكە بەوجۆرە نەبووە.
داوای لێبوردن لە هەموو خەڵكی خەبات و دەوروبەر دەكەین لە كەموكوڕی ئەدامان.
ئەوەی كردمان لە دڵسۆزی و خەمخۆری بووە هیچ سوودێكی مادی نەبووە كە هەندێ كەس بێ بەڵگە بوختانیان پێمان كرد كە پارەی یانە دەخورێ لە كاتێكدا یانە داهاتی نەبووە.
ئەوەی ئارەزووی خۆ کاندید کردنی هەیە پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم ( ٠٧٥٠٤٦٧٤٥٦٥ )
08/05/2024
به ناوی خوا ی گه‌وره‌ی میهره‌بان
ڕوونكردنه‌وه
(( تا گوێتان له لایه‌نی دووه‌م نه‌بوو قه‌ت حوكم مه‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌س))
دوای داوای لێبوردن له هه‌موو هانده‌رانه دڵسۆزه‌كان به پێویستمان زانی هه‌ندێك ڕوونكردنه‌وه بده‌ین، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی یانه له 2014ه‌وه مینحه‌یه‌كمان هه‌بوو كه 3ملیۆن بوو بڕا تا ئه‌و ساته، یانه‌كه‌مان به خراپترین دۆخی دارایی تێپه‌ڕبوو ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه دا سێ جار بڕه پاره‌یه‌كمان وه‌رگرت ئه‌ویش به‌شی دوو مانگی یانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بووه كه ئێمه ده ساڵمان پێ به‌ڕێكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتن و بوون به پله یه‌ك زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه مانه‌وه بووه له یانه پله دووه‌كان یان مانه‌وه له قۆناغی دووه‌م و هیچ كات له‌وه كه‌متر دانه‌به‌زیه یانه‌كه‌مان ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێكیش نزیك بووینه بۆ گه‌یشتن بۆ پله یه‌ك، ئه‌وه له كاتێك دایه چه‌ندین یانه هه‌یه پاره‌شی هه‌یه نه‌یتوانیه بگات به‌و ئاسته. واته ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه ته‌نها ڕاگرتن بووه نه‌ك سه‌ركه‌وتن چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ن به پله یه‌ك له‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌یه زیاتر له 85 ملیۆنیان سه‌رف كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و دیعایه‌ی له ناو خه‌ڵك بڵاو بوویته‌وه له ساڵی2017ه‌وه كه گوایه كه‌سێك هه‌بووه پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاح سه‌رف ده‌كات له گیرفانی خۆی و ئێمه ڕازی نه‌بووینه دووره له ڕاستیه‌وه ئێمه ئه‌و كات ڕازی بووین به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بێت ئه‌و مه‌سروفه بكات ئێمه وه‌ك ئه‌و مه‌رجه ببینین ساڵێك ڕاسته‌وخۆ یانه‌مان به جێ ده‌هێشت به‌ڵام ئه‌و گوتی نه‌خێر ده‌بی له‌وڕۆوه ده‌بی یانه به جێ بهێڵی ئه‌وه‌ش كارێكی ئاقلانه نییه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌یكرد یان توشی كێشه‌یه‌ك بوو ئه‌وكات خه‌ڵك چیان به مه ده‌گوت؟ بۆ زانیاریتان ئه‌وكه‌سه‌م ئه‌و ساڵ بینیه‌وه زۆر ڕێزی گرتم و ڕێزی ده‌گرم گوتی هیچ گله‌ییم له‌توو نییه فتنه‌یه‌ك له‌نێوانمان دروست كرا ئه‌توو له‌سه‌ر قسه‌ی خۆت بوی گوتیشی وهریشمگرتبا ده‌با له‌گه‌ڵم بی چونكه كاری ئیداری به من ناكرێت منیش گوتم من ماندیم ده‌مه‌وێت وازبینم، گوتیشی وامده‌زانی یانه داهاتی هه‌یه گوتم هیچی نییه. كه‌سێكی دی كه ده‌ڵێن گوتبوی من له یانه بام پاره‌م سه‌رفده‌كرد كه خۆی ده‌ڵێت وامنهگوتیه خه‌ڵك دیعایه‌ی ده‌كات ،ڕێكان تحسین و مامۆستا سعود به منیان گوت كه ئه‌و 50ملیۆن له بانك داده‌نێت بۆ یانه په‌نجه‌مۆریش ده‌كات هه‌روه‌ها یاریزانه‌كانی له هه‌ولێر ده‌هێنێته‌وه له شه‌ریكه تهعینیات ده‌كات و موچهكیش به یاریزانان ده‌دات گوتم ئه‌و وابكات من پێی نه‌ده‌م گه‌نده‌ڵم، پێش هه‌ڵبژاردن ته‌له‌فۆنم بۆی كرد گوتی ئه‌و شتانه‌ی باس ده‌كه‌ی من وام نه‌گووتیه گوتیشی یه‌ك دینار له‌به‌ركی خۆم ناده‌م گوتی ئه‌گه‌ر ببمه سه‌رۆك ته‌نها ڕاهێنه‌رێك ده‌هێنم،پاشان گوتی بۆ ئه‌و ساڵ2021بوو ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ10ملیۆنت به قه‌رد پێ ده‌ده‌م وه‌رمان نه‌گرت. بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌و قسانه به ڕێكان و مامۆستا سعود بڵێن، ڕێكان به منی گوت مامۆستا به‌رده‌كی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه‌ی دانێ ڕێكناكهوی ڕێكان گوتیشی مامۆستا ئه‌گه‌ر سه‌ری گرتبا بهتوومان ده‌گووت خواحافیز، له دڵم گران نه‌بوو چونكه ڕیكان تحسین كه‌سێكی حه‌قبێژو پاكه، دووساڵ زیاتره داوای لێده‌كه‌م ببێته سه‌رۆك یانه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ساڵ ڕازییه من سوپاسی ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی له‌سه‌ر شانم لابات من24ساڵه خزمه‌ت ده‌كه‌م ماندوو و هیلاكم ئه‌ندامه‌كانیش ماندوون له‌گه‌ڵم ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو بوختانه‌ی به من كراوه كه گه‌ردنی كه‌س ئازاد ناكرێت حه‌واڵه‌ی خوای گه‌وره ده‌كه‌ین ئێمه له‌و یانه‌یه یه‌ك دینار سوودمه‌ند نه‌بوینه ته‌نها هه‌ده‌فمان خهزمهتكردن بووه. هه‌ركه‌سێك پرسیارێكی هه‌یه یان گومانێكی هه‌یه با تل بكات به چاوان وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌موو هاندەران وخه‌ڵكی دڵسۆزی خه‌بات و ده‌وروبه‌ر.
26/04/2024
خولی پلە دووەکانی کوردستان
یاری ئەمڕۆ
( خەبات VS شێخان)
- ڕۆژی هەینی.
- ڕێکەوتی :2024/4/26.
- کاتژمێر3:30 ی ئێوارە.
- یاریگای یانەی وەرزشی شێخان
بەهیوای سەرکەوتن بۆ شێرە کوڕانی یانەکەمان.
22/04/2024
کۆتایی یاری
خەبات 1 4 خەڵاتی پێنجوێن
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی خەبات.
18/04/2024
کۆتایی یاری
خەبات 0 1 سەنگەسەر
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی خەبات.
17/04/2024
خولی پلە دووەکانی کوردستان
قۆناغی دووەم - گەڕی پێنجەم
یاری ئەمڕۆ
( خەبات VS سەنگەسەر )
- ڕۆژی پێنج شەممە.
- ڕێکەوتی: 2024/4/18.
- کاتژمێر 3:00 ی ئێوارە.
- یاریگای یانەی وەرزشی خەبات
بەهیوای سەرکەوتن بۆ شێرە کوڕانی یانەکەمان.
کۆتایی یاری
باوەنور 0 3 خەبات