29/07/2024
دەستگیر کردنی گیڤارا بەهۆی
هەواڵیکردنی شوانێکەوە بوو لە شوانەکەیان پرسی بۆ هەواڵتدا لە کەسێ کە هەموو ژیانی تەرخان کرد بۆ داواکردن و پارێزگاری کردن لەمافی هاوڵاتیان بەسەر برد شوانەکە گوتی چونکە بە شۆڕش و شەڕەکانی بزن و مەڕەکانمی ئەترسان !!
محمد کریم لە مسر لە شۆرشی فەڕەنسا دەستگیر کرا فەرمانی لە سێدارەانی بۆ دەرچوو ناپلیۆن پێی ووت ئازادت دەکەم گەر هەزار دانە زێڕم بۆ بهێنیت بۆ کەسوکاری کوژراوانمان ٫ ئینجا محمد کریم بەدەستی لە زنجیر بەستراوی هەموو بازاڕ گەڕا کەس لە دەوڵەمەندەکان یارمەتیان نەدا بە قەرزیش هاوکاریان نەکرد گوتیان تۆ بویتە هۆی لاواز کردنی بازاڕ
گەڕاوە لای ناپلیۆن بە دەستی بەتاڵ و ناپلیۆنیش پێی ووت من لەبەر ئەوە لەسێدارەت نادەم کەوا بەرەنگاری ئێمەت کردوە یا سەربازی فەڕەنسیت کوشتوە بەڵکو لەبەر ئەوەی تۆ خۆت کردوە قوربانی بۆ کەسانێک کە ترسنۆکن و خەریکی ئیش و کارن لە جیاتی ئازادی ووڵاتیان ۰
محمد رشید باشا دەڵێت ئەو کەسەی تێدەکۆشێت لە پێناو کۆمەڵگایەکی نەفام وەک ئەوە وایە گڕ لە جەستەی خۆی بەر دەدات بۆ ڕوناک کردنەوەی ڕێگا بۆ نابینا!!
05/07/2024
حه رام .مه خۆ به بیانوى ئه وه هه موو که س ده یخۆن ...
ئه وه ت له بیر بێت به ته نیا دادگای ده کرێییت له ڕۆژی دوایی
لا تأكل ما يأكله الجميع وتذكر أنك ستحاسب وحدك
01/07/2024
کۆتای هه موو ناخۆشیه ک خۆشیه
09/10/2022
لەیەکێ لەسەفەرەکانییدا، لەشوێنێک لایداو ئەسپەکەی بەدارێکەوە بەستەوە و کای بۆ رۆکرد تاوەکو بیخوات. خۆیشی لەولاترەوە سفرەیەکی راخست و دەستی بە نان خواردن کرد. پیاوێکی دەشتەکیش بەسواری گوێدرێژێکەوە هات و لەتەنیشتی ئەسپەکەوە گوێدرێژەکەی بەستەوە تاوەکو لە کای ئەسپەکە ئەویش تیر ببێ، خۆیشی هاتە سەر سفرەکەی ئیبن سینا. شێخ بوعەلی سینا ووتی: گویدرێژەکەت لای ئەسپەکەی منەوە مەبەستەوە لەقەیەکی لێئەدات پێی ئەشکێنێ! بەڵام دەشتەکییەکە گوێی بە قسەکە نەداو خۆی بە نان خواردنەکەوە مەژغوڵ کرد. لە پڕ ئەسپەکە لەقەیەکیدا لە گوێدرێژەکە! کابرای دەشتەکی هاواری لێ هەستاو ووتی: ئەسپەکەت پای گوێدرێژەکەمی شکاند، ئیبن سینا هیچی نەووت و خۆی ڵاڵ کرد، کابراش وازی نەهێنا تا بردی بۆ لای قازی!
قازی لە کاتی پرسیارکردنا بینی ئیبن سینا هیچ ناڵێ، بە کابرای ووت: ئەم کەسە ڵاڵە؟
کابرا ووتی: نەخێر، ڵاڵ نییە خۆی کردووە بە ڵاڵ تا زەرەری گوێدرێژەکەی من نەدا، ئەگەر نا پێشتر قسەی ئەکرد.
قازییەکە ووتی: یانی پێشتر لەگەڵ تۆیا قسەی کرد؟!
کابرای دەشتەکیش ووتی: بەڵێ قوربان، ووتی: ئەو کەرەت لای ئەسپەکەما مەبەستەرەوە،لەقەیەکی لێئەیاو قاچی ئەشکێنێ!
کاکی دادوەر کە ئەوەی بیست دەستی کرد بە پێکەنین و ئافەرینی لە کارەکەی شێخ کرد... شێخ‌یش بەم پەندە وەڵامی دایەوە: "باشترین وەڵام بۆ نەزانان، بێدەنگییە."
_______________________________
16/08/2022
چیرۆکی ئیمامی عومەر و نەوشیروان
لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوڕی خەتاب کاتێک سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس والی شام بوو،
سەعد بڕیاری دابوو مزگەوتی شام نۆژەن بکاتەوە بەجۆرێک کە زەوییەکانی دەورووبەری مزگەوت لە خاوەکانیان بکڕنەوە بۆ ئەوەی مزگەوت فراوانتر بکرێ،
خاوەن زەوییەکان بە ڕەزامەندی خۆیان قەرەبووی زەوییەکانیان لە سەعدی والی وەردەگرن ،
تەنها جولەکەیەک نەبێ کە ئامادە نییە زەوییەکەی خۆی بفرۆشی بە سێ بەرامبەریش!
دوای هەولێکی زۆری سەعد لەگەڵ ئەو جولەکە ئەنجامەکان بێ هوودە بوون و سەعد بڕیاری دا کە زەوی کابرا جووەکە بەبێ ڕەزامەندی خۆی بخرێتە سەر مزگەوت و پارەی حەقی زەوییەکەشی بۆ جووەکە ناردە ماڵەوە.
کابرای جولەکە دەستەو ئەژنۆ دانیشت! زۆر دڵگران بوو بەڵام هیچی لەدەست نەدەهات بەرامبەر والی.
کابرای جولەکە داخی دڵی خۆی وەک ناڕەزایی بۆ دراوسێیەکی موسوڵمانی باس کرد بە دراوسێکەی گووت: زوڵمم لێ کراوە.
کابرای دراوسێ ڕێنوێی کرد سەردانی مەدینە بکات و بگاتە خزمەتی خەلیفە.
دراوسێکەی پێی گووت : خەلیفە عومەر کەسێکی دادپەروەرە ودڵنیام گوێ لە کێشەکەت دەگرێ.
جولەکەکە دوای بڕینی ڕێگایەکی سەخت، گەیشتە مەدینە و سۆراخی خەلیفەی کرد؟
هاووڵاتیانی مەدینە هێمایان بۆ دار خورمایەک کرد گووتیان ئەو زاتەی لە ژێر سێبەری ئەو دارەدا پاڵ کەوتووە.
خەلیفە عومەرە، کاتێک جولەکە گەیشتە نزیک دارەکە و خەلیفەی بینی کە بە تەنها پاڵ کەوتووە و پاسەوانی لێ نییە سەری سوڕما!
کابرای جولەکەسڵاوی لە خەلیفە کرد و دەردە دڵی بۆ باس کرد،
خەلیفە عومەر لەسەر پارچەیەک پێست بە پارچەیەک ئێسک ئەو ڕستەی نووسی (دڵنیابە دادپەروەری من هیچی کەمتر نیە لە دادپەروەری نەوشیروان) و دایە دەستی کابرا جولەکە.
کابرای جولەکە بەدەم گەڕانەوەی بۆ شام زۆر بێ هودەبوو لە دڵی خۆیدا دەیگووت : ئاستەمە کاربەدەستانی شام بەم هەموو کۆشک و تەلار و شەهامەتەوە ڕستەیەکی خەلیفە بە هێند وەرگرن؟
بە دراوسێ موسوڵمانەکەی ڕاگەیاند: کەوا خەلیفە تەنها یەک ڕستەی نووسیوە بۆ والی شام (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس).
جولەکە گووتی: من دوو دڵم لەوەی کە والی لەم کۆشکە شاهانە و پڕ پاسەوانە ئەم ڕستەیەی خەلیفە بە هێند وەربگرێ.
دراوسێکە گووتی: پێم باشە بچیتە لای والی ئەم ڕستە نامەی بدەیتێ بە کورتی گووتی (کردە خەسار بی نەک نەکردە خەسار).
جووەکە چووە خزمەتی والی و نامەکەی خستە بەردەستی و گووتی : جەنابی والی ئەمە نامەی خەلیفە عومەرە لە مەدینەوە بۆ جەنابت.
سەعدی والی بە ترسەوە نامەکەی وەرگرت و کاتێک ڕستەکەی خوێندەوە لەپڕ ڕووخساری تێکچوو و ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا!
کابرای جولەکە بەم دیمەنە سەری سوڕما!
دوای ماوەیەک لە سەر نەوی کردن والی گووتی : لە ئێستاوە زەوییەکە هی تۆیە و مافی بەسەر مزگەوتەوە نییە.
کابرای جولەکە سەری سووڕما!
بەسەر سوڕمانییەوە پرسیاری کرد: قوربان دەکرێ بزانم ئەم ڕستەیە مانای چی بوو بەجۆرێک بەم هەموو شەهامەتەوە کاری لە جەنابتان کرد؟
والی گووتی: پێش هاتنی ئیسلامیەت، جارێکیان من و خەلیفە عومەر بۆ بازرگانی بە دوو سەد سەر حوشترەوە چوینە ووڵاتی ئێران، کاتێک گەیشتین گروپێک چەتە ڕێیان پێ گرتین و حوشترەکانیان لێ سەندین.
ئەم کارە من و خەلیفەی زۆر نیگەران کرد، لە شوێنی حەوانەوە، ئەم بەسەرهاتەمان بۆ خاوەنی میوانخانەکە باس کرد کە کەسێکی فارس بوو، ئەویش ڕێنوێی ئێمەی کرد کە بچینە لای نەوشیراونی پاشایان.
من و خەلیفەش چووینە خزمەت پاشا و بەسەرهاتەکەمان بۆ گێڕایەوە،
وەرگێری پاشاش بەسەرهاتەکەی بۆ پاشا وەرگێرا، پاشا نەوشیروان سەرو کیسەیێک ئاڵتونی پێمان‌دا!
کاتێک من و خەلیفە گەڕاینەوە میوانخانەکە و بۆ کابرای خاوەن میوانخانەکەمان باس کرد کەوا پاشا تەنها سەرو کیسەیێک ئاڵتونی بەئێمەدا، کابرای خاوەن میوانخانە سەری سوڕما!
بەسەر سوڕمانیەوە گووتی : هەست دەکەم لێک تێنەگەیشتنێک هەیە لەم بابەتە.
من و خەلیفەش بە بێ دەنگی سەیری سەرسوڕمانی ئەومان دەکرد، لە پڕێکا گووتی: ئارەزوو دەکەم بەیانی من لەگەڵتان بێمەوە خزمەت پاشا.
من و خەلیفەش ڕەزامەند بووین.
بەیانی کاتێک گەیشتینەوە خزمەت نەوشیروانی پاشا،
کابرای خاوەن میوانخانە خۆی بەسەر هاتەکەی بۆ پاشا باس کرد، نەوشیروان پاشا ڕەنگ و ڕووخساری گۆڕا و سەری نەوی کرد بەجۆرێک کە هەواڵێکی زۆر ناخۆشی بیستبێت.
پاشا نەوشیروان بانگی ئەو کەسەی کرد کە دوێنی بەسەرهاتەکەی من و خەلیفەی بۆ وەرگێڕابوو،
دوای مشتوومڕێک کە من و پاشا هیچی لێ تێنەدەگەیشتین، دواتر نەوشیروان پاشا هەڵسایە سەر پێ و سەروو دوو کیسە ئاڵتونی تری بەخشیە ئێمە و گووتی: ئێوارە دوو سەد سەر حوشترەکەتان وەردەگرنەوە بە مەرجێک کاتێک ئەم ووڵاتە جێ دەهێڵن دەبێـت یەکێکتان لە دەرگای ڕۆژهەڵات و ئەوەی ترتان لە دەرگای ڕۆژئاوا بچنە دەرەوە.
من و خەلیفەش ڕەزامەند بووین.
بۆ ئێوارە حوشترەکانمان وەرگرتەوە و خۆمان ئامادە کرد بۆ ئەوەی بەیانی بگەڕێینەوە،
بەیانی کاتێک گەڕاینەوە من لە دەرگای ڕۆژئاوا دەرچووم و بینیم کۆمەڵێک خەڵک گردبوونەتەوە و لە نێوانیان دوو کەسم بینی لەدار درابوون،
پرسیارم کرد، ئەمانە کێن و بۆ لە سێدارە دراون؟ لە وەڵامدا خەڵکەکە گووتیان: ئەمانە یەکێکیان کوڕی خودی نەوشیراونی پاشاییە و ئەوەی تریان وەزیرییەتی،
ئەمانە گروپێکی چەتەییان پێک هێنانەوە و دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەستیان بەسەر دووسەد سەر حوشتری دوو بازرگانی عەرەب داگرتووە کە بۆ بازرگانی هاتوون بۆ ئێرە.
سەرم سوڕما!
لە دەرگای ڕؤژهەڵاتیش کە خەلیفە عومەر هاتبووە دەرەوە، هەمدیسان کەسێکی بینی بوو لە سێدارە دراوە،
کاتێک لێی وورد ببوەوە ناسیبوی کە وەرگێڕەکەیە پاشا نەوشیروان لە سێدارەی داوە لەبەر چاوپۆشی کردن لە دزی کوڕەکەی و وەزیرەکەی.
بەڵێ کابرای جوو ئەمەیە مانای ئەو ڕستەیە، بەم ڕستەیە خەلیفە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر منیش دادپەروەر نەبم و زوڵم بکەم، ئەوا ئەویش دادپەروەرییەکەی هیچی کەمتر نیە لە نەوشیروان پاشا.
* نەوشیروان پاشا/ کوڕی سێیەمی (کەی قوباد)ی پاشای ئێرانە...
17/07/2022
ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی دونیا!
له بیل گه‌یتسیان پرسی :كه‌س هه‌یه له تۆ ده‌وڵه‌مه‌ن تر ؟ وتی :به‌ڵێ یه‌ك كه‌س هه‌یه ؟ وتیان :كێیه؟
وتی ساڵه‌ها له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌رده‌می نه‌بوونی و بێ ئیشیما و له‌كاتێكدا له وه‌زیفه‌ی حكومی دوورخرابوومه‌وه و تازه خه‌یاڵی مایكرۆسۆفت كه‌وتبووه سه‌رم،ڕۆژێ له فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆركدا چاوم به ڕۆژنامه‌یه‌ك كه‌وت ،زۆر زۆر ئاره‌زووم كرد ،به‌ڵام پاره‌م پێ نه‌بوو بیكڕم ،دوای هه‌ندێك سه‌رنجدانی ڕۆژنامه‌كه به حه‌سره‌ته‌وه ڕۆیشتم ،ڕۆژنامه‌فرۆشه‌كه كه مێردمناڵێكی ڕه‌شپێست بوو ،له‌وكاته‌دا بانگی كردم و به‌ئه‌ده‌به‌وه وتی :ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بۆ به‌ڕێزتان ،منیش به په‌شۆكاویه‌وه وتم _ئاخر پاره‌م پێ نیه ، ئه‌ویش وتی _ئه‌وه دیاریه بۆ ئێوه
سێ مانگ دوای ئه‌وه ،دیسان بێ ئه‌وه‌ی پاره‌م پێ بێ ڕێم كه‌وته‌وه ئه‌وێ ،ئه‌مجاره گۆڤارێك زۆر سه‌رنجی ڕاكیشام و هه‌روه‌ك جاره‌كه‌ی تر لێم ڕوانیه‌وه ،ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌فرۆشه ڕه‌شپێسته ،گۆڤاره‌كه‌ی بۆ گرتمه‌وه و پێی به‌خشیمه‌وه!
به‌جۆرێك له‌شه‌رم و خه‌جاڵه‌تیه‌وه وتم :كوڕی باش چه‌ند مانگ پێش هه‌روا ڕۆژنامه‌یه‌كی ترت به‌به‌لاش دامێ !ئه‌مه ئاوا بۆت ده‌ری ئه‌هێنێ؟!
كوڕه‌كه وتی_تۆ كارت به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نه‌بێ ،من چێژ له‌به‌خشین ئه‌به‌م و له‌به‌شه قازانجه‌كه‌ی خۆم ئه‌به‌خشم!
دوای 19 ساڵ كه‌من بوومه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌ی دنیای سه‌رمایه و ته‌كنۆلۆژیا ،ئه‌و مێردمناڵه ڕه‌شپێسته به‌خشنده‌یه‌م بیركه‌وته‌وه ، تیمێكم پێكهێناو پێم وتن"ده‌بێ ئه‌وم بۆ په‌یدا كه‌ن"
مانگ ونیوێك له سۆراخیدا بوون ،تا دۆزیانه‌وه و ئه‌و پاسه‌وانی له هۆڵێك ده‌كرد ،هێنایانه ئیداره‌ی مایكرۆسۆفت.
لێم پرسی _من ئه‌ناسی؟
وتی:_به‌ڵێ به‌ڕێز بیل گه‌یتس ،كێ تۆ ناناسێ؟
وتم:_ساڵه‌ها پێش من پاره‌ی كڕینی ڕۆژنامه‌م نه‌بوو ، دووجار به‌دیاری پێت دام .
وتی:_ئه‌وه ئاساییه ، من هه‌ر سروشتم وایه .
وتم:_جا من ئێستا حاڵم باشه و ده‌مه‌وێ قه‌ره‌بووت بكه‌مه‌وه ،هه‌رچیت بوێ بۆت ده‌كه‌م ،بۆ نمونه من كۆمه‌كی په‌نجا وڵاتی ئه‌فه‌ریقایم كردووه ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ر په‌نجا وڵاته‌كه‌ت پێده‌به‌خشم!
كه‌وام وت جوانه ڕه‌شپێسته‌كه به‌جۆرێكی تایبه‌ت پێكه‌نی و وتی:_جه‌نابی گه‌یتس ،تۆ هه‌رگیز ناتوانی من قه‌ره‌بوو كه‌یته‌وه!
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیم:_بۆ ناتوانم؟!!
وتی :_جیاوازی من وتۆ ئه‌وه‌یه ، من كه‌به‌تۆم به‌خشی له لوتكه‌ی هه‌ژاریدا بووم ،به‌ڵام كه تۆ ده‌ته‌وێ بهمن ببه‌خشی له‌لوتكه‌ی سامانداریدای ،جیاوازی ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش ئاشكرایه ،بۆیه تۆ به‌م به‌خشینه ئارام نابی!!
گه‌یتس له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا كه چاوه‌كانی پرَ بوو بوون له فرمێسك ،لێره‌دا وتی :_له‌م دنیایه‌دا ته‌نیا ئه‌و گه‌نجه 32 ساڵیه ڕه‌شپێسته له نیویۆرك له من ده‌وڵه‌مه‌ند تره!!!!
sdiq
10/09/2021
شێخ زاید ئالنەهیان سەرۆکی ئیمارات و ئەندازیاری بەناوبانگ عەبدولڕەحمان حەسەنێن مەخڵوف لەکاتی پلاندانان بۆ ماستەرپلانی شاری ئەبوزەبی.. 1967
عەبدولڕەحمان حەسەنێن مەخڵوف ئەندازیاری میسڕی لەدایک بووی 1924 یەکێکە لەئەندازیارە جیهانیەکان کەلە ساڵانی لە1960 کاندا وەک شارەزای پلانی ئەندازەیی شار لەUN کاریکردوەو بەشدار بوە لەدانان و داڕشتنی ماستەرپلانی دوبەی، ئەبوزەبی، فراوانکردنی مەکە.
تێبینی یەکەم: ساڵی 1966 عەبدوڵڕەحمان، ماستەرپلانێکی بۆ پێشخستنی شاری قاهیرە داوەتە جەمال عەبدولناسڕی سەرۆکی میسر، بەڵام جێبەجێ نەکراوە "قەدری لەوڵاتی خۆی نەبوە".
تێبینی دووەم: ئەندازیارەکە لەژیاندا ماوەو تەمەنی95 ساڵە.