بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Kerkuk
  • بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەکاونتی تایبەت بەبڵاوکردنەوەی کاروچالاکیەکانی بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

هەڤاڵ لێپرسراوی بەشی وەرزش ئامادەی كردنەوەی كۆمةڵگایەكی وەرزشی دەبێتئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسر...
31/08/2026

هەڤاڵ لێپرسراوی بەشی وەرزش ئامادەی كردنەوەی كۆمةڵگایەكی وەرزشی دەبێت
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش و بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی بەش ئامادەی رێووڕەسمی كردنەوەی هۆڵی كاراتی یانەی خاك و یاریگای شەهید (حەمزە یاسین ) و یاریگایەكی فوتساڵ لە بەشی بەهرەی وەرزشی كەركوك بوون كە بە سەرپەرشتی بەرێز رێبوار تەها جێگری پارێزگاری كەركوك و بە بەشداری ئاڤێستا شێخ محەمەد قایمقامی ناوەندی كەركوك و دیار فەخرەدین سەرۆکی ئۆلۆمپی کەرکووک و ژمارەیەك لە وەرزشكار و میوان بەرێوەچوو

بەشی میدیای نوێ  سەردانی بەشی وەرزش دەكات ئێوارەی ئەمرۆ (30/8/2026)  هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش و بە ئا...
30/08/2026

بەشی میدیای نوێ سەردانی بەشی وەرزش دەكات
ئێوارەی ئەمرۆ (30/8/2026) هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی بەش پێشوازی لە وەفدێكی بەشی میدیای نوێی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك بە سەرۆكایەتی روان تالیب لێپرسراوی بەشەكە كرد ، لەودیدارە هەردوو باشی لە چۆنیەتی بەهێزكردنی نیوان هەردوو بەش كرا بۆ زیاتر خزمەت كردنی كاری رێكخراوەی .

لێپرسراوی بەشی وەرزش ئامادەی پاڵەوانێتی  لەش جوانی و فتنسی ( عێراقی گەورە ) دەبێت .ئێوارەی ئەمرۆ (28/8/2029) هەڤاڵ رەزای...
29/08/2026

لێپرسراوی بەشی وەرزش
ئامادەی پاڵەوانێتی لەش جوانی و فتنسی ( عێراقی گەورە ) دەبێت .
ئێوارەی ئەمرۆ (28/8/2029) هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش و ژماریەك لە ئەندامانی بەش و دكتور دیار فەخرەدین سەرۆكی لقی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق ئامادەی ركابەرییە كۆتاییەكانی پاڵەوانێتی لەش جوانی و فتنسی ( گەورەی عێراق ) بوون كە لە سەر شانۆی ( هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك ) بەرێوەچوو و لە لایەن سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی نیشتمانی عێراق بۆ لەسش جوانی و لێهاتووی جەستەیی و لقی كەركوكی یارییەكە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا، دواتر بەشداریان كرد لە دابەش كردنی خەڵات بە سەر ژمارەیەك لە بەشداربووان كرد و قەڵغانی پاڵەوانێتیەكە و رێزلێنانی یەكێتی نیشتمانی عێراق بۆ لەش جوانی پێشكەش بە لێپرسراوی بەش وەرزش كرا، جێ باسە پاڵەوانیتەكە كە ماوەی سێ رۆژ خایەند زیاتر لە ( ٧٠٠ ) یاریزان بەشداریان تێدا كرد وبەیەكێك لە گەورەترین پاڵەوانێتیەكانی سەر ئاستی عێراق ئەژمار دەكرێت .

سەرۆكی یەكێتی  لەش جوانی و لیهاتووی جەستەیی عێراق سەردانی بەشی وەرزش دەكات  رۆژی ٢٧/٨/٢٠٢٦  دكتور فائز عبد الحسین سەرۆكی...
29/08/2026

سەرۆكی یەكێتی لەش جوانی و لیهاتووی جەستەیی عێراق سەردانی بەشی وەرزش دەكات
رۆژی ٢٧/٨/٢٠٢٦ دكتور فائز عبد الحسین سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی جوانی لەش ولیهاتووی جەستەیی و بە یاوەری تاریق حەمید سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتیەكە و چەند ئەندامێكی یەكێتیەكە سەردانی بەشی وەرزشیان و لە لایەن هەڤاڵ ( ریبوار كامران ) ئەندامی بەش پێشوازیان لێكرا ، لەو دیدارەدا سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی جوانی لەش ولیهاتووی جەستەی عێراق سوپاسی خۆی پێشكەش بەشی وەرزش لە پای ئاسانكارییەكانی بۆ سەرخستنی پاڵەوانێتی گەورەی عێراق كە لە رۆژانی 27-29/8/2026 لە شاری كەركوك بەرێوەدەچێت .

لێپرسراوی بەشی وەرزش  ئامادەی پێشانگایەكی هونەری دەبێت ئێوارەی ئەمرۆ (26/8/2026) هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی و...
26/08/2026

لێپرسراوی بەشی وەرزش
ئامادەی پێشانگایەكی هونەری دەبێت
ئێوارەی ئەمرۆ (26/8/2026) هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش بە یاوەری دكتور دیار فەخرەدین سەرۆكی لقی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی بەش ئامادەی كردنەوەی پێشانگایەكی نیگاركێشی بوون كە گرووپی خۆبەخشی مۆمەكانی كەركوك بە بەشداری ژمارەیەك لە رێكخراوی كۆمەڵگای مەدنی بۆ زیاتر لە (٦٠) نیگاركێشی كوڕوكچ ولە ژێرناونیشانی ( كەركوك بە هونەر دەدروشێتنەوە ) لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك سازی كردبوو، لە كۆتاییدا بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن ئامادەبووانەوە بە سەر بەشداربووان دابەش كرا .

بە سپۆنسەری هەڤاڵ (رەزای حاجی فایەق )   پێشانگایەكی (نیگاركێش)ی دەكرێتەوە  بە پاڵپشتی و سپۆنسەری هەڤاڵ(رەزای حاجی فایەق ...
25/08/2026

بە سپۆنسەری هەڤاڵ (رەزای حاجی فایەق )
پێشانگایەكی (نیگاركێش)ی دەكرێتەوە
بە پاڵپشتی و سپۆنسەری هەڤاڵ(رەزای حاجی فایەق ) لێپرسراوی بەشی وەرزش گرووپی خۆبەخشی (مۆمەكانی كەركوك ) بە هاوكاری چەند گروپێکی خۆبەخشی تر وبەشی چاودێری خێزان و بەشی کاروباری خانمان هەڵدەسێت بەکردنەوەی پێشانگایەکی هونەری (نیگاركێش )ی لە ژێر دروشمی(کەرکوک بە هونەر دەدرەوشێتەوە ) لە رۆژی 26/8/2026 كاتژمێر(٤- ٦ )ئێوارە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك .

بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی وەرزش  هەڵبژاردنی یەكێتی بلیارد و سنۆكەری كەركوك بەرێوەدەچێت سەر لە بەیانی ئەمرۆ ( 22/8/20...
22/08/2026

بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی وەرزش
هەڵبژاردنی یەكێتی بلیارد و سنۆكەری كەركوك بەرێوەدەچێت
سەر لە بەیانی ئەمرۆ ( 22/8/2026) بە ئامادە بوونی هەڤاڵ (رەزای حاجی فایەق ) لێپرسراوی بەشی وەرزش و دكتۆر دیار فەخرەدین سەرۆكی لقی كەركوكی لیژنەی ئؤلۆمپی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی بەشی وەرزش و سەرۆكی یەكێتی نێشتمانی عێراق بۆ بلیارد و سنۆكەر ، یەكێتی نیشتمانی عێراقی بۆ بلیارد و سنۆكەر پرۆسەی هەڵبژاردنی لقی یەكێتی بلیارد و سنۆكەری كەركوك بەرێوەچوو " سەرەتای پرۆسەكە بە خوێندنی هەردوو راپۆرتی دارایی و كارگێری دەستی پێكرد وپاش پەسەند كردنیان و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی كارگێری یەكێتی هەڵوەشایەوە و دەرگای خۆ پاڵاوتن كرایەوە و پرۆسەی دەنگدان دەستی پێكرد ، لە كۆی (12) ئەندامی دەستەی گشتی ئەم بەرێزانە لای خوارەوە هەڵبژێردران :
عەلی عادل (١٢ ) دەنگ سەرۆك
محەمەد حەسەن(١٢ ) دەنگ ئەمیندار گشتی
كارزان سەعید (١٢) دەنگ ئەمینداری دارایی .
لە كۆی پرۆسەكە رەزای حاجی فایەق وێرای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتنی بۆ هەڵبژێردراوان خواست .

خولی فوتساڵی ( مۆندیالی شۆریجە ) كۆتایی دێت ئێوارەی رۆژی 18/8/2026  لە یاریگای فوتساڵی (شۆریجە )  دوا یاری خولی فوتساڵی ...
21/08/2026

خولی فوتساڵی ( مۆندیالی شۆریجە ) كۆتایی دێت
ئێوارەی رۆژی 18/8/2026 لە یاریگای فوتساڵی (شۆریجە ) دوا یاری خولی فوتساڵی ( مۆندیالی شۆریجە ) بە ئامادە بوونی هەڤاڵان لێپرسراوی كۆمیتەی شۆریجە و( رێبوار كامران و وریا فاتیح ) ئەندامانی بەشی وەرزش و ژمارەیەك میوان بەرێوەچوو ، لەو یارییەدا هەردوو تیپی ( جەبارییەكان و قشلەی كەركوك ) رووبە رووی یەكتەر یوونەوە و بەبردنەوەی تیپی ( جەبارییەكان) بە ئەنجامی (١- سفر ) كۆتاییهات، جێ باسە خولەكە ٣٢ تیپ بەشداریان تێدا كردبووو لە لایەن بەشی وەرزشی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك سپۆنسەری كرابوو .

پرسە وسەرەخۆشی بە ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش ووەرزشكارانی لیستی سەوزەوە لە كەركوك پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئارا...
21/08/2026

پرسە وسەرەخۆشی
بە ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش ووەرزشكارانی لیستی سەوزەوە لە كەركوك پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسەیاتی دیاری پەروەردەیی و وەرزشیی شاری كەركوك ماموستا (عەزیز مورشید خورشید ) دەكەین بۆ كۆچی دوایی ( وسام ) برای بەرێزیان ، داواكارین لە خوای گەورە خوا لێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری كەس و كاری بدات .
انا لله و انا الیه راجعون .
رەزای حاجی فایەق
لێپرسراوی بەشی وەرزش

سوپاس وپێزانین  بە ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزشی مەڵبەندی دووی كەركوكەوە سوپاسی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی لێپر...
19/08/2026

سوپاس وپێزانین
بە ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزشی مەڵبەندی دووی كەركوكەوە سوپاسی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی لێپرسراوو كارمەندانی كەرتی (2) شارەوانی كەركوك كە هەستان بەدابین كردنی ئامێری پێویست بۆ پاككردنەوەی یاریگای ( بەشی بە هرەی وەرزش كەركوك )
رەزای حاجی فایەق
لێپرسراوی بەشی وەرزش

Address

Kerkuk

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category