ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران، خولێکی دوو مانگەی بۆ کادیرانی میدیایی سازکردوە
ھەڵوێست زوھێر :: Halwest Zuhair
دەنگێکی حەق دەبم
سأكون صوت و هموم الجمیع
12/08/2026
لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا، گەنج، رۆڵی کاریگەر دەبینێت لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و وڵات، هەروەها رەوتێکی کاریگەرن و بەشێکی گرنگی تەواوی کۆمەڵگاکانن، بەردەوام خاوەن ئامانج بونە و هێزی گۆڕانکاریش لە گەنجاندایە، چونکە خاوەن وزە و خاوەن بیرۆکەن، هەر ئەوانیش بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەن، تەواوگ ئەو داهێنان و بەرهەم هێنانەی کە لە رابردوودا کراون، یاخوود لە ئێستادا ئەنجام دەدرێن، لەسەر دەستی گەنجاندایە.
تەواوی وتارەكە بخوێنەوە. https://kirkuktv.net/KU/ArticleDetails/2358
12/08/2026
دکتۆر دیار فەخرەدین، وەک سەرۆکی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، دەستبەکاربوو
11/08/2026
بەرپرسیارێتی لە نێوان دەسەڵات و خزمەت
نوسینی/ هەڵوێست زوهێر
(خزمەتکردن و هاوکاریکردنی کۆمەڵانی خەڵک، مرۆڤ و کەسانی دڵ پاکی دەوێت، رۆژێکیش بە باشترین شێوە پاداشتەکەی وەردەگریتەوە و هیچ کاتێکیش مێژوو لە یادت ناکات).
خزمەتکردن، سەرپەرشتیکردن و یارمەتیدان و هاوکاری کردنی هەمووانە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە چینێکدان توانایەکی دیاریکراویان هەیە و بێ پەنان، هەروەها لە کرۆکدا، خزمەتکردن کۆشش کردنە بۆ کۆمەڵ لە رێگای ئەو دەزگایەی یاخوود ئەو جێگایەی کە تۆ کاری لێ دەکەی، جا تۆ بەرپرسی جێگاکە بیت یاخوود کەسێکی ئاسایی، ئەوا لێهاتووی و چالاکی خۆت رۆڵ دەبینێ، بەڵام پۆستێک، بەرپرسیارێتیەک کە پێت دەبەخشرێت، دەبێت هونەرت هەبێت تا ئیدارەیەکی جوانی ئەو جێگایە بدەیت، دەبێت کەسی یەکەمی جێگاکە بە هەوڵ و ماندوو بونی خۆی و تیمەکەی، لە رووی نیشتیمانی، کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەوە، بتوانن لە خەمی هەموواندا بن و کاتیان بۆ تەرخان بکەن.
کاتێک کەسێک کە بەرپرسیارێتی پێ دەبەخشرێت، مەبەست لێی خزمەتکردنی زیاتر، کار ئاسانی زیاتر و هەوڵدانی زیاترە بۆ سنورەکەی، ئاستەنگی بەردەم خەڵکی کەم بکاتەوە، جیاوازی لە نێوان دەنگ و رەنگ و ئایدۆلۆژیاکان نەکات، ئامرازێکە تا دادپەروەری کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکات، دەسەڵاتەکانی بۆ خزمەتکردن بەکار هێنێت، ئەو کاتە تەواوی دەوروبەرەکەی و خەڵکی هاوسۆزدەبن لەگەڵیدا و خۆشەویستیان بۆی دەبێت، نەک وەک کەسانێک یاخود بەرپرسانی نا بەرپرس، کە کورسی و پۆست و دەسەڵاتەکەیان، بۆ ئیمتیازات و کەسی خۆیان و بابەتی لا بەلا بەکار دەهێنن، وەک بڵێی ئەو کورسی و پۆستە بۆ هەمیشە بۆی دەمێنێتەوە و موڵکی ئەو بێت، نا ئەزیزم، هەر بەرپرسێک خۆی بە خزمەتکاری کۆمەڵگە زانی، ئەوا لە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتیکردنە.
خۆشبەختانە (ی. ن. ك)، وەک سەروەتێکی نیشتیمانی لە گەنجان دەڕوانێت، ژمارەیەک گەنجی چالاک و بەتوانای هێناوەتە پێشەوە و رۆڵ و ئەرک و بەرپرسیارێتی پێیان بەخشیوە و پشتیوانیانە، دەیەوێت لە رێی ئەو گەنجانەوە، کە قبوڵ کراوی هەمووان و لای خەڵکین، خزمەتێکی زیاتر بە میللەت بگەیەنن، خۆشگوزەرانی و کامەرانیەکی زیاتر بۆ گەنجان، ژنان و رۆشنبیران و ئەدیبان و هونەرمەندان فەراهەم بکەن، تەنها حزبیشە لە تەواوی عێراقدا، خەمی خاکی خۆی و خەڵکی خۆی هەبێت، وەک ئەوەی ئەم وڵاتە کەسی تێدا نەبێت، بۆیە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت، بەڵام دەبێت رێکخستنەوە و یەکخستنەکان بەردەوامیان هەبێت و دەرفەتی زیاتر بە گەنج ببەخشرێت و هێنانە پێشەوەی کەسانی بە ئەزموون و دەسپاک و داوێن پاک، هەروەها خاوەن فەلسەفەی تایبەت و بڕوایەکی نەگۆڕی دروشمەکانی (ی. ن. ك) بێت.
دیزاین: Ai
06/08/2026
بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیار بوە یەکەم یاریی یانەی گازی باکوور لەگەڵ یانەیەکی خواروی عێراق، لەسەر یاریگای یانەی نەورۆز بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێستا یەکەم دیداریان لەگەڵ یانەی زاخۆ و لەسەر یاریگای یانەی زاخۆ بەڕێوەدەچێت
ئەم بابەتە لە لای شەقامی وەرزشی کەرکوک، گومانی دروست کردوە، سبەی تیروپشکە، بزانین چۆن دەبێت !
29/07/2026
شانازیەکی دیکە بۆ سەر خەرمانی شانازییەکانی وەرزشی کەرکوک
هەڵوێست زوهێر
مامۆستا عەلی حوسێن، جگە لە بوارە ئەکادیمیەکەی کە مامۆستای وەرزشە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی کەرکوکە، لە هەمان کاتدا ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی خێرایە، لە ئێستادا لە وڵاتی جەزائیرە، پاڵەوانێتی تۆپی خێرای یانە و هەڵبژاردەکانی عەرەب و ئەفریقیا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستی دوو کەسی داوەری بۆ 4 یاریی ئەنجامدا، لەسەر ئاستی تاکە کەسیش ناوبژیوانی 2 کردوە و لە پێشپبڕکێی سۆڵۆشدا، رکابەری 5 هەڵبژاردەی بەڕێوەبردوە، بەهۆی ئاستە بەرز و لێهاتوەکەیەوە، متمانەی ئەوەی پێ بەخشراوە، یاریی فاینەڵی تاکە کەسی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کامیرۆن و جەزائیر بەڕێوە ببات.
گرنگە لە هەموو وەرزش و یارییەکاندا پاڵپشتی وەرزشکارانمان بین، خۆشبەختانە چەندین دەسکەوت و شانازیان بۆ کەرکوک و دواتر بۆ کوردستان و عێراق تۆمار کردوە و دەبێت مێژوو، ناویان بنوسێتەوە.
سەرکەوتووبیت برا و هاوڕێی ئازیزم ...
26/07/2026
کەرکوکیەک نوێنەری کوردستان دەکات لە لیژنەی تەراخیس
هەڵوێست زوهێر
عەدنان عەبدولڕەحمان، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی وەرزشی کوردستان و عێراق، کە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەردەی جەستەی و زانستەکانی وەرزش و چەندین پۆستی گرنگدا ئەزموونی هەبوە، بەشێوەیەکی رەسمی وەک ئەندامی لیژنەى تەراخیس لەیەکێتى تۆپى پێی عیراق دیاریکرا.
کارى ئەم لیژنەیە، تەراخیسی یانەکانی خولە جیاجیاکانی عێراقە، لە مۆڵەت پێدان و رێگەدان بە یانە وەرزشییەکان و چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن بۆ تەراخیسی یانە بەشداربووەکان لە خولەکانى عیراق.
مامۆستا عەدنان عەبدولرەحمان لە رابردوودا ئەم پۆستانەى وەرگرتوە:
ئەمیندارى دارایی یەکێتى یارییە سیانییەکانی عێراق
ئەمینداری دارایی یەکێتى تۆپى پێی کوردستان
جێگرى سەرۆکى نوێنەرایەتى کەرکوکى لیژنەى ئۆلۆمپی کوردستان
ئەمینداری دارایی یانەى سۆلاف
ئەندامى دەستەى کارگێرى یانەى شۆرجە
بڕیاردەرى بەشى وەرزشى مەڵبەندى کەرکوکى ( ى. ن. ک )
25/07/2026
کەرکوکیەکان، لە پاڵەوانێتی تایکواندۆی یانەکانی عێراق، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، رۆڵی کاریگەر لەپاڵەوانێتیەکە و ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبوو.
21/07/2026
ئاگادارن کوڕەکەی کەرکوک باشترینی رۆژ ئاوای ئاسیایە؟
هەڵوێست زوهێر
ماوەی 10 رۆژ لە عەمان پاڵەوانێتی بالەی رۆژ ئاوای ئاسیا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی عێراقیش لە پاڵەوانێتیەکە بەشدار بوو، بە کەمترین ئامادەکاری و کەمپێکی ناوخۆی چونە رکابەریەکانەوە و هەروەها توانیان پلەی سێیەم بە ناوی خۆیانەوە بکەن، بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر جێگای دڵخۆشیە، 5 کورد لە هەڵبژاردەکە تەنها بونیان نەبوو، بەڵکو بونی خۆیان سەلماند و خۆیان بەسەر هەڵبژاردەکە فەرز کرد، کە سیانیان کەرکوکی بوون.
ئەردەڵان فایەق، وەک یاریدەدەری راهێنەر، محەمەد وەهاب، محەمەد کەریم و ئیبراهیم موزەفەر و ئەحمەد تیبیش وەک یاریزان، جا کوڕە ئاست بەرز و لاو و لێهاتوەکەی کەرکوک محەمەد وەهاب ناسراو بە حەمە سور، وەک باشترین یاریزانی هێڵی سێیەم دیارییکرا.
ئەم بەرەو پێش چونەی بالەی کەرکوک، لە یاریزان و راهێنەر و ناوبژیوان، بە ئاسانی و لە خۆڕا نەهاتۆتە بوون، قەدریان بزانن و پاڵپشتیان بکەن.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Telephone
Website
Address
Kirkuk Governorate