10/08/2026
لە ژێر چاودێری بەرێوەبەری پەروەردەی خوێندنی کوردی لە کەرکوک وبە سەرپەرشتی هۆبەی چالاکی وەرزشی ودیدەوانی وبە هاوبەشی ڕێکخراوی شێگۆشەی نەوەی مرۆیی چالاکییەکانی فوتساڵی هەردوو قۆناغی ناوەندی وئامادەییەکانی کچان بۆ وەرزی هاوین بە کۆتا هات ، تێدا جامی پاڵەوانییەتییەکە بە براوەی یەکەم ودووەم لەلایەن مامۆستا کامران علی بەڕێوەبەری پەروەردەی خوێندنی کوردییەوە دابەشکرا وهەروەها قەڵغانی ڕێزلێنان ودەسخۆشی لەلایەن مامۆستا ڕێزان احمد بەرپرسی هۆبەی چالاکی وەرزشی ودیدەوانی بە هاوبەشی چالاکییەکان بەخشرا. هەروەها چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر بۆ یاریزانان ونابژیوانان وراهێنەرانی خ*لەکە دابەش کرا لەلایەن سەرپەرشتیارانی پەروەدەی وهونەری وەرزش پێیان بەخشرا. لە کۆتایی سوپاس وپیزانینی خۆمان ئاراستەی ڕێکخراوی ناوبرا و نوێنەری رێکخراو زۆر بەڕێز (هەردی فاضل حسين) دەکەین هیودارین سەرکەوتوبن