01/09/2025
پرسەنامە
دڵتەنگ و خەمبارين بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ( شێخ ستار بەرزنجى )سەرۆكى پێشوى يانەى وەرزشى سۆلاف ، له خوای گەورە داواکارين کۆچکردوو بەهەشتی بەرین شاد بكات .
انا للە وانا الیە راجعون
01/07/2025
پرسەنامە
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی وەرزشوانى دێرينى شارى کەرکووک ( فاتيح عبدالله ) ناسراو به كاك فاتيح دەکەین ، كه دوێنى شەو بەهۆى جەڵتەى دڵ کۆچی دوایی کرد ، داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بەخانەوادەکەی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
09/04/2024
جەژنى ڕەمەزانتان پیرۆز بێت
عيدكم مبارك
05/03/2024
پرسەنامە
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی وەرزشوانى شارى کەرکووک (بێستوون عەدنان) دەکەین ، كه دوێنى شەو بەهۆى جەڵتەى دڵ کۆچی دوایی کرد ، داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بەخانەوادەکەی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
17/02/2024
بەغدا
يانەكەمان بەشداره له پاڵەوانێتى زۆرانبازى بۆ يانەكانى عێراق كه له شارى بەغدا ئەنجام دەدرى .
15/02/2024
بەغدا
ئەمڕۆ پێنج شەمه له شارى بەغدا سەرۆكى يانەكەمان بەڕێز ( محمد إبراهيم ) لەگەڵ كۆمەڵى له سەرۆك يانەكانى شارى كەركوك سەردانى بەڕێز ( بەنكين رێكانى ) وەزيرى ئاوەدانكردنەوه و شارەوانێكانى عێراق يان كرد ، تێيدا باسى هەندى بابەتى پێوەست بە يانەكان كرا ، لێرەشدا سوپاسى بەڕێز دكتۆر ( شاخەوان عبدالله ) جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەكەين كه هاوكار بوه له ڕێكخستنى ئەم ديداره .
26/01/2024
بەناوى سەرۆك و ئەندامانى دەستەی كارگێرى يانەكەمانەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى ئەندامى دەستەى كارگێرى يانەكەمان بەڕێز ( محمد بايز ) دەكەين بەبۆنەى كۆچى دواى دايكى بەڕێزيان ، داواكارين له خواى گەوره سەبورى كەس كاريان داتەوه و دوا ناخوشيان بێت ، پرسەکەشی لەمزگەوتی هاوکاریە لە باروتخانە
23/01/2024
بەغدا
ئەمڕۆ سێ شەمه له بارەگاى لێژنەى ئۆڵۆمپى عێراق له شارى بەغدا بەڕێز ( محمد إبراهيم ) سەرۆكى يانەكەمان سەردانى بەرێز ( سرمد عبدالاله ) بەرپرسى دارايى لێژنەى ئۆڵۆمپى عێراقى كرد ، تێيدا سەرۆكى يانەكەمان پيزۆبايى له بەڕێزيان كرد بۆ وەرگرتنى ئەو پۆسته و هيواى سەركەوتنى بۆ خواست له خزمەت كردنى وەرزشى عێراق ، لە بەرامبەردا بەڕێز ( سرمد عبدالاله ) سوپاسى سەرۆكى يانەكەمانى كرد بۆ سەردانێكه .
04/01/2024
كەركوك
ئەمڕۆ پێنج شەمه شاندى يانەكەمان به سەرۆكايەتى بەرێز ( محمد إبراهيم ) سەرۆكى يانه و دلشاد خالد ئەندامى دەستەى كارگێڕى سەردانى بەرێز ( منصور مذري ) بەڕێوبەرى گشتى پەروردەى كەركوك يان كرد ، بۆ پيرۆزبايى له دەسبەكاربونى بەرێزيان .
27/12/2023
بەغدا
سەرۆكى يانەكەمان بەرێز ( محمد إبراهيم ) سەردانى بارەگاى يەكێتى تۆپى پێ عێراقى كرد و له لايەن بەرێز ( علي جبار ) جێگرى يەكەمى سەرۆكى تۆپى پێ عێراق پێشوازى لى كرا .