Ranya S.C یانەی وەرزشی ڕانیە

Ranya S.C یانەی وەرزشی ڕانیە

Share

پەڕەی فەرمی یانەی وەرزشی ڕانیە
Official page of Ranya Sports Club
الصفحة الرسمية لنادي رانيه الرياضي

21/08/2026

✅ دێربی ڕاپەڕین و یاری دەستپێک پەیامی میواندۆستی و وێنەیەکی جوان بۆ وەرزشی کوردستان...
​سبەی چاوی سەرجەم وەرزشکاران و هۆگرانی تۆپی پێی کوردستان لەسەر دەڤەری ڕاپەڕین دەبێت؛ ئەو دەڤەرەی کە بە جۆش و خڕۆشی وەرزشی و جەماوەرە زیندووەکەی دەناسرێتەوە. لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی پلە دووی کوردستاندا، دوو جەمسەر و یانەی دیاری ناوچەکە، یانەی حاجیاوا و یانەی سەنگەسەر، لە دێربیی ڕاپەڕیندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
​ئەم یارییە تەنیا کێبڕکێیەکی ٩٠ خولەکیی ناو یاریگا و هێنانەدی سێ خاڵ نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی گەورەی وەرزشی و کۆمەڵایەتییە بۆ پێشاندانی ئاستی ڕۆشنبیریی وەرزشیی دەڤەرەکە.
​خاڵە سەرەکییەکانی پەیامی ئەم دێربییە:
​تەبا و یەکماڵی: هەر پێنج یانەکەی دەڤەری ڕاپەڕین (حاجیاوا، سەنگەسەر، ڕانیە، قەڵادزێ، چوارقوڕنە) وەک یەک خێزان و یەک ماڵ سەیر دەکرێن. ڕکابەریی ناو یاریگا نابیێتە هۆی تێکدانی برایەتی و خۆشەویستیی نێوانیان.
​میوانداری و ڕێزگرتن: پێشوازییەکی گەرم و شایستە لە سەرجەم میوانان، ناوبژیوانان، و تیپە بەشداربووەکانی کوردستان دەکرێت، تاوەکو سەلمێنەر و نوێنەری کلتووری بەرز و میوانپەروەریی خەڵکی ڕاپەڕین بێت.
​گیانی وەرزشی : جەماوەری هەردوو یانە ئەرکێکی سەرەکییان لەسەرە کە بە هاندانی ئارام، جوان، و دوور لە گرژی، دیمەنێکی شارستانیانە پێشکەشی تەواوی خولی کوردستان بڕەخسێنن.
​ئەم یارییە دەستپێکە دەرفەتێکی زێڕینە تاوەکو دەڤەری ڕاپەڕین نەک هەر لە ڕووی ئاستی تەکنیکییەوە، بەڵکو لە ڕووی ڕێکخستن، ڕێزگرتن و گیانی برایەتیەوە ببێتە نموونەیەکی درەوشاوە لەسەر ئاستی سەرجەم یانەکانی کوردستان،ئەنجام هەرچی بێت بۆ تیپ جێبێیڵین باخۆیان بسەلمێنن بە ئەدا و تەکنیکی جوان،لەکۆتایدا ئێمە پێکەوە بەردەوام دەبین لەیەک تیمی و برایەتی و ناو ناوبانگی بەرزی ڕاپەڕین،لەگەڵ ڕێزدا...
بەختیار حسن
سەرۆکی یانـەی وەرزشی ڕانـیــە
21-8-2026

18/08/2026

✅ ڕۆژی ٢٠٢٦/٨/١٨ بەئامادەبوونی بەختیار حەسەن، سەرۆکی یانەی زەرزشی ڕانیە و ئەکڕەم چالاک بەڕێوەبەری وەرزشی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، یانەی وەرزشی ڕانیە بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی تیپە میللیەکانی ڕانیە لە هۆڵی بەڕێوەیەرایەتی لاوان، بۆ جاری دووەم هەستان بەدابینکردنی ٤٠ تۆپ لە جۆری (moltone) بۆ ٢٠ تیپی میللی ڕانیە.
ئامانج لەو هاوکارییە دروستکردنی متمانە و هەمانگیی و هاندان و هاوکاری و گرنگیدان بەتیپە مییللیەکان بۆ بەردەوامی و دەرخستنی یاریزانە بەهرەمەند و بەتواناکان بۆ ئەوەی لە ئایندەدا خزمەت بەیانەکەمان بکەن.

Photos from ‎Ranya S.C یانەی وەرزشی ڕانیە‎'s post 08/08/2026

✅ ڕۆژی ٢٠٢٦/٨/٨ بەئامادەبوونی بەڕێزان بەختیار حەسەن سەرۆکی یانەی وەرزشی ڕانیە و نوێنەری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە و نوێنەری کۆمپانیای بیڤان بەردەم یاریگای ئازادەڕەش لە خۆڵ وخاشاک پاک کرایەوە.

✅ ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە هەر هاوڵاتیەک خۆڵ و خاشاک لەبەردەم یاریگای ئازادەڕەش ڕۆ بکات، سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە و یانەی وەرزشی ڕانیە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن، وە لە ئێستادا ئەم شوێنە لەژێر چاودێری کامێرای چاودێریدایە.

✅ بەهیوای پابەند بوونی هاوڵاتیان لەپێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی جوان بۆ میوانانی وەرزشدۆست کە لە شارە جیا جیاکانەوە سەردانی شارەکەمان و یاریگای ئازادەڕەش دەکەن.

Photos from ‎Ranya S.C یانەی وەرزشی ڕانیە‎'s post 23/07/2026

✅ ڕۆژی ٢٠٢٦/٧/٢٣ بەئامادەبوونی بەختیار حەسەن، سەرۆکی یانەی زەرزشی ڕانیە و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و خدر ڕەسوڵ سەرۆکی لیژنەی تیپە میللیەکانی ڕانیە و ڕاهێنەرو نوێنەری تیپە میللییەکانی ڕانیە و لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ڕاپەڕین یانەی وەرزشی ڕانیە بەهاوکاری لیژنەی تیپە میللیەکانی هەستان بەدابینکردنی زیاتر لە ٩٠ تۆپ لە جۆری (moltone) بۆ سەرجەم تیپە میللیەکان و تیپی دێرینەکانی ڕانیە.
ئامانج لەو هاوکارییە دروستکردنی متمانە و هەمانگیی و هاندان و هاوکاری و گرنگیدان بەتیپە مییللیەکان بۆ بەردەوامی و دەرخستنی یاریزانە بەهرەمەند و بەتواناکان بۆ ئەوەی لە ئایندەدە خزمەت بەیانەکەمان بکەن.

13/06/2026

✅ لە دووەمین یاری پاڵەوانێتی تۆپی بالەی لە پارێزگای هەڵەبجە، کە بەسەرپەرشتی لقی هەڵەبجەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق سازکراوە، تیپی بالەی یانەی ڕانیە دووەمین سەرکەوتنی خۆی بەدەستهێنا بەرامبەر تیپی بالەی قەرەداغ.
تیپی بالەی یانەی ڕانیە ٣ × ١ تیپی بالەی قەرەداغ

28/05/2026

#پرسە
بسم الله الرحمن الرحیم
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
✅ بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی ژیانی ئاوایی "ئاکۆ جیهاد" وەرزشکاری دێرینی شاری کۆیەمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکە و بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕانیە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و وەرزشدۆست و وەرزشکارانی شاری کۆیە دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین کە کۆچکردوو بخاتە ژێر ڕەحم و لێبوردەیی خۆیی و بەفیردەوسی باڵا شادی بکات، سەبرو شارامیش ببەخشێ بەخانەوادەو خزم و هاوڕێ و ئازیزانیان.

یانەی وەرزشی ڕانیە
٢٠٢٦/٥/٢٨

22/05/2026

✅گەنجێکی ڕانیە وەک نوێنەرو ڕێکخەری کۆنفیکا دیاریکرا.
✅ گەنجێکی ڕانیە بەناوی مامۆستا "وریا ئاغا حەسەن"بوو بە نوێنەر و ڕێکخەری کۆنفیکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و کوردستان.

کۆنفیدراسیۆنی یەکێتییە سەربەخۆکانی تۆپی پێ ناسراوبە Conifa کۆنفیکا
ئەرکی سەرەکی کۆنیفا بریتیە لە کۆکردنەوەی ئەو نەتەوانەی کە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ نین و لە دەرەوەی فیفان تاکوو بتوانن لە ڕێگەی وەرزش و تۆپی پێ نەتەوە، زمان، و کلتوری خۆیان بگەیەنن بە هەموو جیهان.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەشێکە لەم ڕێکخراوە و ئەندامە. نوێنەربوونی کوردێکی دەڤەرەکەمان دەبێتە هۆی زیاتر ناساندنی کوردستان و هێنانی کار و چالاکی نێودەوڵەتی بۆ کوردستان.
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕانیە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی مامۆستا وریا دەکەین، بەو هیوایەی دیاریکردنی جەنابیان وەک نوێنەری کۆنفیکا ببێتە مایەی خزمەتی کارو چالاکیە وەرزشیەکانی کۆنفیکا و خزمەتی وەرزشی کوردستان بەتایبەتی و هیوای سەرکەوتن و کاری ناوازەی بۆ دەخوازین.

یانەی وەرزشی ڕانیە
٢٠٢٦/٥/٢٢

Photos from ‎Ranya S.C یانەی وەرزشی ڕانیە‎'s post 30/04/2026

✅ سێ یانە نایابەکەی دەڤەری ڕاپەڕین ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا
✅ ڕۆژی ٣٠\٤\٢٠٢٦ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی ئەکرەم چالاک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ڕاپەڕین، پێشوازیکرد لە سەرۆکی یانە نایابەکانی ڕانیە و قەڵادزێ و چوارقوڕنە شاندی یاوەریان
لە وتەیەکدا بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە هەرسێ یانەکەی دەڤەری ڕاپەڕین کرد کە توانیویانە لە خولی نایابی کوردستان بمێننەوە، هەروەها لای خۆیەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری بۆ یانەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دووپاتکردەوە،کە وەک هەمیشە هاوکاریان بێت
دواتر ڕێزلێنانی تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشکەشی یانەکان کرا.
دواتر بەڕێوەبەری وەرزشی ڕاپەڕین ڕێزلێنانی پێشکەشی یانەکان کرد.

Photos from ‎Ranya S.C یانەی وەرزشی ڕانیە‎'s post 20/04/2026



✅ بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی هونەری یانەی وەرزشی ڕانیە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز " برەو ڕێبوار عوزێر" خاوەنی "پیتزای لەندەن" دەکەین، کە دوێنێ ئێوارە دوای تەواوبوونی کۆتا یاری یانەکەمان بەرامبەر بەیانەی قەڵادزێ لە خولی نایابی کوردستان ئێوارە خوانێکی تایبەتی بۆ تەواوی یاریزان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی ڕانیە ساز کرد.
لە خوای گەورە داواکارین نمونەی وەک برەو هەرزۆر بێت و خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەن و ماڵ و سامان و سەرفرازو سەلامەت و سەرکەوتوویان بکات.

یانەی وەرزشی ڕانیە

19/04/2026

کۆتایی یاری
🏟️| ڕانیە ٢ × ٢ قەڵادزێ
⚽| یادگار ئیبراهیم
ئەسیست/ سەفین عەبدولخالق
⚽| ئەیمەن ڕەعد
ئەسیست/ دانەر بایز

#سپۆنسەر
Pasha Power Petrol

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Ranya?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Azadarash
Ranya