05/12/2022
(Vegetarian) روەکخۆری
لە دید و ڕوانگەی منەوە ژیانی بەرخێک هیچی کەمتر نیە لە ژیانی مرۆڤێک، قەت حەز ناکەم بەرخێک لە پێناو مرۆڤدا گیانی لێ بسەندرێت ... (غاندی)
روەکخۆری بۆ تەندروستییەکی باشتر و رێزگرتن لە مافی ئاژەڵان.
05/12/2022
25/02/2020
بە دڵنیاییەوە تووشی کۆرۆنا نابم!
هاتن بۆ هەموانە!
ئەمڕۆ سێ شەمە 25/2/2020 کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئیرادە و هێزی بەرگری لەش، خاوێنکردنەوە و دروستکردنەوەی خەرمانەی لەش تێڕامان و کۆمەڵێک راهێنانی ئاسان و زۆر کاریگەر دەکەین. هاوکات رێنماییەکانی زانستی یۆگا لەم پەیوەندییەدا باس دەکەین.
هاتن بۆ هەموانە!
ناونیشان: سلێمانی، ئەقاریی، خوار بازاڕی زارا، رووبەرووی بینای سلێمان پاشا، ماڵی یۆگای هەناسە!
01/06/2019
🌎🌈🌎
27/03/2019
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2120719231377335&id=1025711187544817
مۆز!
مۆز مێوهیهکی زۆر دهوڵهمهنده به ڤیتامین و کانزاکان، بهڵام ئهو کهسانهی نهخۆشی شهکره یان خوێنیان خهسته یان قهڵهون نابێ بیخۆن. مۆز به هۆی زۆری ریشاڵهوه ههرسکاری چاکه و وزهی زۆری تێدایه و به تایبهتیش ماسولکهسازه، ههربۆیهش له زۆربهی ئاشرامهکانی یۆگادا بهشێکه له خۆراک و له 24 کاتژمێردا یهک جار لهگهڵ خۆراکدا دهیخۆن. مۆز ئهگهر به توێکڵهوه بخورێ زۆر باشتره و توێکڵهکهی ههندێ سوودی باشی تێدایه، به تایبهتی دژی پیرچاویی و دژی پیربوونی پێسته. من خۆم تا ئێستا چهند جارێک به توێکڵهوه خواردوومه ههموو جارێک تێبینیم کردووه گهدهم زیاتر پێی خۆشه و لهشم خۆشتر دهکا و دهمهوچاوم دهبووژێنێتهوه. له ناو سێ تایپی جهستهیی ڤاتا (ئێسقانی - ههوایی)و پیتا( مامناوهند - ئاگری) و کافادا(گۆشتن - گڵی) بۆ جۆری ڤاتا و پیتا زۆر باشه به تایبهتی ئهو کهسانهی تایپی جهستهیان ڤاتایه (ئێسقانی - ههوایی)ن رۆژانه لانیکهم مۆزێک تا دوو مۆز بخۆن. مۆز کافا بهرز دهکاتهوه و بهڵغهم زۆرتر دهکا، بۆیه ئهم کهسانهی کاڤان یان بهڵغهمیان زۆر کهمی لێ بخۆن.
هاوڕێیانی ئازیز! پێستی میوهکان بۆ پێست بهسووده، گۆشتی میوهکان بۆ گۆشتت بهسووده، ئاوی میوهکان بۆ خوێنت بهسووده، ناوکی ههندێ له میوهکان بۆ ئێسقان باشه. ئێمه ههموومان یهک خهریتهین.
ئێستا لاپهڕهی کوردسات ئهم نۆ خاڵهی خوارهوهی بڵاو کردبوویهوه، پێم باشبوو دهوڵهمهندتری بکهم و بۆ ئازیزانی بڵاو بکهمهوه.
سوودەکانی مۆز:
1- یارمەتی وازهێنان لە جگەرە کێشان دەدات.
2- بۆ سەرئێشەی دوای خواردنەوە کحولییەکان باشە، ههرچهند هیوادارین کهس خواردنهوه کحولی و غازییهکان بهکار نههێنێ!
3- بۆ برینی گەدە (قورحەی گەدە) زۆر باشه.
4- کەم خوێنی ناهێڵی.
5- توانای جنسی بهرزدهکاتهوه
6- دژی دروستبوونی هێڵەکانی تەمەنە لە ڕووخساردا.
7- خورانی شوێنی مێشوولە کەم دەکاتەوە.
8- ددانەکان سپی دەکاتەوە.
9- توانا دەدات بە مێشک، واته دژی قهلهکی و هیلاکی مێشکه.
Nutritional value per 100 g (3.5 oz)
Energy 371 kJ (89 kcal)
Carbohydrates 22.84 g
Sugars 12.23 g
Dietary fiber 2.6 g
Fat 0.33 g
Protein 1.09 g
Vitamins Quantity %DV†
Thiamine (B1) 3% 0.031 mg
Riboflavin (B2) 6% 0.073 mg
Niacin (B3) 4% 0.665 mg
Pantothenic acid (B5) 7% 0.334 mg
Vitamin B6 31% 0.4 mg
Folate (B9) 5% 20 μg
Choline 2% 9.8 mg
Vitamin C 10% 8.7 mg
Minerals Quantity %DV†
Iron 2% 0.26 mg
Magnesium 8% 27 mg
Manganese 13% 0.27 mg
Phosphorus 3% 22 mg
Potassium 8% 358 mg
Sodium 0% 1 mg
Zinc 2% 0.15 mg
Other constituents Quantity
Water 74.91 g
09/04/2018
پەیوەندی خۆراک و خواردن بە جەستە و ئەقڵ و ئاگاییەوە
bayane bash. 2018 mahmud sherzad, رووەکخۆریی و کاریگەری لەسەر جەستە و ئاگایی
مەحمود شێرزاد لەبارەی خۆراکی سروشتیی و کاتەکانی خواردن و شێوازی دروست خواردن لە ماڵی یۆگای هەناسە بۆ بەشدارانی راهێنانەکان دەدوێت.
09/04/2017
مرۆڤ دوا ژەمی مرۆڤ
(مهحمود شێرزاد)
رابیعەی عەدەوییە خاتوونێکی رووناک سرشتی زۆر دەگمەنە، لە بارەی چۆنییەتی گەشە و گۆڕانی رۆحییەوە زانیارییەکی ئەوتۆمان لەبەردەست نییە، بەڵام لە دوای رووناکبوونێوە بیر و گوتە و کردارەکانی دەریدەخەن نە دەروەستی سنوورە تەسکەکانی دین و نە کۆیلەی وەهمەکانی دنیا بووە. رابیعە سەر بە قوتابخانەی عیرفانی پەتی و عیرفانی ئاشقییە.
حەسەنی بەسری زۆر دەور و خولی رابیعەی داوە، جارێک دەبینێ رابیعە لەناو باخدا دانیشتووە و خواردەمەنی بە بوونەوەرەکانی ناو باخ دەدا، بوونەوەرەکان هیچیان لێی ناترسێن و هەموویان لێی نزیک دەبنەوە. حەسەنیش دەچێ، هەر لێیان دەردەکەوێ هەموو بوونەوەرەکان رادەکەن، زۆری پێناخۆش دەبێ، بە رابیعە دەڵێ: ئەو بوونەوەرانە بۆ لە من رادەکەن و لە تۆ نزیک دەبنەوە، یانی تۆ لە من عارف تری؟! رابیعە بە بزەوە دەڵێ: حەسەن! ژەمی پێش ئێستا چیت خواردووە، حەسەن دەڵێ: پیوم خواردووە، رابیعەش دەڵێ ئەی ئەو بێچارانە بۆ لێت رانەکەن؟!
بابەتی ئایا مرۆڤ بوونەوەرێکی رووەکخۆرە یان گۆشتخۆر و هەمووشتخۆرە لە دەیەی (١٩٧٠)وە بۆتە بابەتێکی زۆر گرینگ، جگە لە رووی سروشتیبوونەوە و لە رووی ئەخلاقییەوە، لە پەیوەندی لەگەڵ لەناوبردن یان رزگارکردنی ژیانی سەر زەوی یەکێکە لە بابەتە یەکلاکەرەوەکان. کەسانی وەک رابیعە و رووناک سرشتەکان لە ئاکامی خۆناسییان بوونەتەوە بە رووەکخۆر، بەڵام ئێستا مرۆڤەکان دەبێ بە ناچاری ماڵئاوایی لە خۆراکی گۆشت بکەن. لەلایەک بەشێکی زۆر لە نەخۆشی و بەتایبەت نەخۆشیی شێرپەنجەکان، روودانی خێراتری جەڵدەکان، قەڵەوی، زوو پیربوون، زووتر مردن، قورسبوون و گرژبوونی دەرووونی بوونەتە کۆمەڵێک هەڕەشەی وێرانکەر لەسەر ژیانی مرۆڤ، لەلایەکی دیکەشەوە کەمبوونەوەی ئاوی شیرین، پیسبوونی هەوا و گەرمبوونی گۆی زەوی و بەگشتی لەناوچوونی ژیانی مرۆیی و جۆرەکانی تری بوون لەسەر زەوی ئەو مەترسییانەن کە خەریکن مرۆڤە خۆنەناسەکانیش ناچار دەکەن ببنە رووەکخۆر. لە هەقیقەتدا ئێستا رووەکخۆربوونی مرۆڤ هەموو گومانەکانی لەسەر رەویوەتەوە، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە زۆر دەروەستی زانست و مەنتقی زانستیین دنیایەک لێکۆڵینەوە و بەڵگەی زانستی لە بارەی رووەکخۆربوونی مرۆڤەوە هەیە. هەرچەند لە بنەڕەتدا مرۆڤە خۆناسەکان بۆیان گرینگ نیە زانست لەم بوارەوە چی دەڵێ یان چی ناڵێ، چوونکە ئەوان راستەوخۆ دەتوانن بنەڕەت و هەموو رەهەندە شاراوەکانی خۆیان بە وردی و بە دروستی لە خۆیاندا و لە گەردووندا ببینن و ئەزموونیان بکەن. لێکۆڵینەوە و بەڵگەی زانستی لەم بوارەوە تەنیا بۆ مرۆڤە خۆنەناسەکان، بۆ مرۆڤە نەوسنەکان و بۆ خەڵکانی ئەهلی دەرس و مەدرەسە گرینگن، ئەوەش نەک لەبەرئەوەی ئەو لێکۆڵینەوە و بەڵگانە دەبنە هۆی ئەوەی خۆیان بناسن، ئەو جۆرە مرۆڤانە جگە لەوەی خۆیان لە هەقیقەتی خۆیان دەدزنەوە، تا ئێستاش کەس لەرێگەی ئەم جۆرە زانستانەوە نەیتوانیوە خۆی بناسێ، کەواتە بەشکوو ئەو زانیارییە ترسناکانەی ئەم لێکۆڵینەوە و بەڵگە زانستییانەی ئاماژەیان پێدەکەن بتوانن وامان لێبکەن لانیکەم سنوورێک بۆ دەمی بێ هەوسار و بۆ ورگی دڕاومان دابنێین، وابڕوا خۆمان دوا ژەمی خۆمانین.
رووەکخۆربوونی مرۆڤ یەکێک لە رەهەندەکانی ئەزموون کردنی هەقیقەتە، بەڵام دروست وایە ئێمە راستەوخۆ هەقیقەت ئەزموون بکەین. تا ئێستا نزیک بە تەواوی زانست و ئایینەکان لەم بوارەوە کەرەستە و ئەزموونێکی شکستخواردوون، لەبەر ئەوەی هەمیشە زۆرینەی مرۆڤەکانیان بە وەهم و پەراوێزەکانی هەقیقەتەوە سەرقاڵ کردووە. مامۆستایەکی رووناک سرشت گێڕایەوە: جارێک یەکێک لە قوتابییە ئەورووپییەکانم گوتی مامۆستا ئەوەی بودا لە بواری چۆنییەتیی شکڵ گرتنی جەستەوە پێی گەیشتووە ئێستا هەندێ زانا لە رێگەی فیزیکی "کوانتۆم"یش بە هەمان شت گەیشتوون، من یەکێک لەو زانایانەم لە نزیکەوە بینیوە، بەڵام وەک بودا نەبوو، بەڵکو کەسێکی ئاسایی بوو. مامۆستاکە لە وەڵامدا پێی دەڵێ: بودا بە ئەقڵی کامڵ و بە توانا و کەرەستە دەروونییەکانی خۆی بەو مەعریفەتە گەیشتووە، بۆیە پێی رووناکبۆتەوە، بەڵام ئەو زانایانە بە ئەقڵ و زانستی ناکامڵ و بە توانا و کەرەستەکانی ناو تاقیگەکانیان بە هەندێ ئاست و رەهەندی مەعریفەکان دەگەن، بۆیە رووناک نابنەوە، ئەوان هەر ئاسایی دەمێننەوە و ئەو شتانەش بۆ ئەوان تەنیا زانیارییەکی زانستیین.
بەهەرحاڵ ئەو کەسانەی لە بارهی رووەکخۆربوون یان گۆشتخۆربوونی مرۆڤەوە گومان و پرسیاریان هەیە با لە کتێبەکان یان لە ئینتەرنێتدا بە زمانی ئینگلیزی بو وشەکانی “vegan” و “vegetarianism” و “vegetarian” بگەڕێن، بە زمانی فارسیش بۆ وشەکانی "گیاهخواری" و "خام گیاهخواری" بگەڕێن، بە داخەوە بە زمانی عەرەبی لەم بوارەدا شتێکی وا نییە.
09/04/2017
15/03/2017
مرۆڤ تەندروستییەکی باش لە خواردنی میوە و سەوزەوە بە دەست دەهێنێت، ئەو کەسەی گۆشت دەخوات پێویستە بزانێت کە چەندین نەخۆشی چاوەڕێی دەکەن!
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the business
Telephone
Website
Address
Slemani
00964