12/01/2018
شەربەتی كولەكە چ سوودێك بە جەستە دەگەیەنێت؟
لە هەندێ وڵاتی دنیا، كولەكەی سەوز وەك هەر میوەیەكی تر شەربەتی لێ دروست دەكرێ و خەڵكی زۆر هۆگری خواردنەوەی ئەم جۆرە شەربەتەن، ئەگەر بەلاتانەوە شەربەتێكی ناخۆش و خوازراو نییە، پێویستە سوودەكانی بزانن، ئەوكات بڕیاری لەسەر بدەین.
شارەزایان دەڵێن، خواردنی پەرداخێك شەربەتی كولەكە بڕێكی زۆر ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك، ڤیتامین C و Bی تێدایە، هاوكات سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڕیشاڵ و دژە ئۆكسیدە و یەكێكە لە خواردنە درووستەكان بۆ لەش .
گرنگترین سوودەكانی خواردنەوەی شەربەتی كولەكە
یەكەم: سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات، خواردنی ئەم شەربەتە یارمەتیدەر و هاوكارێكی سەرەكی دەبێ، بۆ بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش، پارێزگاری كردن لە جەستە لە كاتی هاتنە ناوەوەی هەر ڤایرۆ و بەكتریا و تەنێكی نامۆ بۆ ناوەوەی لەش، جیالەوەی هەوكردن و هەستیاری و ئازاریش كەم دەكاتەوە.
دووەم: رێگە لە قەبزی دەگرێت، ئەم شەربەتە گرنگە بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵ و ئاو لە پێكهاتەكەی، ڕێژەی شلەی لەش زیاد دەكات و ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و ڕیخۆڵەكان پاك دەكاتەوە.
سێیەم، ڕێژەی شەكر لە خوێن ڕێك دەخات، ئەو ڕێژە زۆری ڕیشاڵ لە پێكهاتەكەی هەیە، سوودی گەورەی هەیە و یەكێك لە گرنگترین سوودەكانیشی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكرە لە خوێن و ڕێگرییە لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
چوارەم: پەستانی خوێن كۆنترۆڵ دەكات،بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم لە كولەكە، ڕێژەی پەستانی خوێن كۆنترۆڵ دەكات، ڕۆیشتنی خوێن ئاسانتر و سووڕی خوێن چالاكتر دەكات.
پێنجەم: پێست جوان دەكات، بەكارهێنانی شەربەتی كولەكە بەشێوەی رۆژانە، پێست لە گرفتەكان دوور دەخاتەوە و جوانی زیاتری پێ دەبەخشێت، ئەمەیش بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی باشی دژە ئۆكسید و ڤیتامین C كە گرنگە بۆ بەرهەم هێنانی كۆلاجین، كە جۆرێكە لە پرۆتین و ڕێگە لە چرچ بوونی پێست دەگرێت
11/01/2018
سیستەمی خواردن بۆ زیاد بونی کێش بەخێرایی
ژەمی بەیانی : لە کاتی لە خەو ھەستان خواردنەوەی نیو کوپ ئاو تێکەڵ بە سێ کەوچک ھەنگوین ، دواتر خواردنی دوو ھێلکەی سورکراوە ، لەگەڵ دوو پارچە پەنیری فول چەوری ، وە کوپێک شیری فول چەوری ، لەگەڵ نانی ی سپی ، وە ھەر جۆرێکی میوە وەکو : مۆز
کاتژمێر ١٠ ژەمێکی سوک : خواردنەوەی کوپێك شەربەت ، یان کوپێك لە خواردنەوە پڕۆتینیەکان ، وە پارچەیەك یان دوو پارچە لە پەنیری فول چەوری ، وە پارچە نانێک بە مرەبا
ژەمی نیوەڕۆ : خواردنی قاپێک برنج یان نەشویات وەکو مەعکەرۆنە ، وە دوو پارچە گۆشتی سور ، یان مریشک ، یان ماسی ، وە قاپێک لە زەلاتە و کوپێک شەربەت یان خواردنەوەیەکی پرۆتینی
کاتژمێر ٣ ژەمێکی سوک : خواردنەوەی کوپێکی شیری فول چەوری یان خواردنەوە پرۆتینیەکان ، وە خواردنی شیرنەمەنی وەکو کێک
ژەمی شەوان : خواردنەوەی کوپێک شیری فول چەوری یان کوپێک خواردنەوەی پرۆتینی ، وە خواردنی سێ پارچە نانی سپی لەگەڵ پەنیری فول چەوری و مرەبا ، وەکو مرەبای فڕاولە وە قاپێک پەتاتەی سورکراوە وە میوەش وەکو مۆز و حەوت دەنکە خورما
وە دەبێت نوستنت باش بێت لە ٧ بۆ نۆ کاتژمێر خەوت ھەبێت بۆ نمونە باشترین نوستن لە ١٠ شەو بۆ ٧ بەیانیە یان ١١ شەو بۆ حەوتی بەیانی
09/01/2018
لهبهر ئهم هۆكارانه زیاتر تهماته بخۆن؟
تهماته یهكێكه له باشترین بهرههمه خۆراكییهكان ، چونكه دهوڵهمهنده به ڤیتامینات و ماددهى زۆر سوود بهخش كه لهش زۆر پێویستى پێیهتى .
پزیشك ئامۆژگاریمان دهكات پێویسته ههموو ڕۆژێ تهماته وهربگرین ، لهبهر ئهم هۆكارانه!
1.تهماته دهوڵهمهنده به ڤیتامین " سى" و تواناى كردارى دژه ئۆكسیدى ههیه ، لهبهر ئهوه دهستێكى باڵاى ههیه له پاراستنت به شێرپهنجهى پرۆستات.
2.تواناى دابهزاندنى پهستانى خوێنى ههیه و لهش و دڵ له خوێن مهیاندن دهپارێزێت.
3.تهماته بهرههمى ریشاڵییه ، لهبهر ئهوه شهكرى خوێن ڕێك دهخات.
4.چاو بههێز دهكات و چارهسهرى گیرو گرفتى چاو دهكات.
5.زۆر گرنگه بۆ خانمانى دووگیان ، چونكه یارمهتى گهشهى كۆرپهله دهدات به شێوهى تهندروسهتیانه .
6.دوورت دهخاتهوه له زوو پیر بوون و چرچ بوونى پێست.
09/01/2018
سوودەکانی خواردنی کاهوو
کاهوو وەک هەرسەوزەیەکی دیکە بە خواردنیکی تەندروست دادەنرێت بۆجەستەی مرۆڤ بەهۆی هەبونی بڕیکی باش لە ڤیتامینی هەمەجۆر.
مالپەڕی "greenliving"،ئاماژە بەکۆمەلێک سوودی تەندروستی کاهوو دەکات بۆتەندروستی مرۆڤ.
لیرەداسوودەکانیمخراوەتە ڕوو:
۱.ڕیژەیەکی زۆرباشکالیسیۆمی تیادایە.
۲. %۱۷ی پیکهاتەکەی پێکدیت لەمپڕۆتین.
۳. بڕیکی باش لە ترشی چەوری ئۆمێگا۳ی تیدایە کە ئەم جۆرە چەوریە زیاترلەماسیدا هەیە.
٤. ڕیژەیەکی باش ڤیتامین Bتیادایە کە سودمەندە بۆلەش.
٥. بەسەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆدابینکردنی ئاسنی جەستە.
٦. بڕیکی باشی ئاوی جەستە دابیندەکات؟،بەمەش جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزیت.
06/01/2018
كێشت كهمه سهیری ئهم ڤیدیۆیه بكه
ئهگهر كێشیشت زۆره ههر سهیری ئهم ڤیدیۆیه بكه بهڵام به قسهی مهكه
بۆ ئهوانهی كێشیان كهمه پێویسته ئهم خۆراكانه بخۆن
06/01/2018
چۆن خهوی شهوانهت باش و تهندروست دهكهیت؟
چۆن خهوی شهوانهت باش و تهندروست دهكهی ؟
04/01/2018
سوودە گرنگەکانی خواردنی هێلکە
هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و پێویستە هەوڵبدەین هەفتانە چەندجارێک بیخۆین.
1-هێلکەیەکی قەبارە مامناوەند بڕێکی زۆر وزەی تێدایە، نزیکەی 6 گرام پڕۆتین و بەهۆی ئەوەی ڤیتامین سی تێدانیە باشترە لەگەڵ کوپێک شەربەتی پڕتەقاڵ بخورێت لەکاتی نانی بەیانیدا.
2-هێلکە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خوێن، لەگەڵ چەندین جۆر کانزای گرنگ، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە ئەو ئاسنەی لە هێلکەدا هەیە ئاسانتر دەمژرێت وەک لە مژینی ئاسن لە پێکهاتەکانی دیکە.
3-خواردنی هێلکە بڕێکی باش ڤیتامینی تێدایە وەک ڤیتامین دی و بی6 و بی12، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە ماددەی سیلینیوم و کانزا و مس، بەڵام زیانێکی زەردێنەی هێلکە ئەوەیە بڕێکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
4-دەتوانیت بە خواردنی هێلکە کێشی لەشت دابەزێنیت، بەمەرجێک بەکوڵاوی بیخۆیت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە و درەنگ برسی دەبیت.
5-هێلکە کاریگەری ئیجابی لەسەر مێشک هەیە، بەهۆی ئەوەی ماددەی کولینی تێدایە، بەرپرسە لە باشکردنی یادگای مێشک و بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان، بۆ ئەوەی ڕۆژانە ڕێژەی %28 کولین بگات بەلەشی.
6-یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە، هێلکە دەبێتە هۆی باشبوونی ئاستی بینینی چاو، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەرەو تەمەن ڕۆیشتوون.
7-یارمەتی ئێسک و ماسولکەکان دەدات، ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێک بخورێت و ڕێگە لە پوکانەوەی دەگرێت.
8-بەشێک لەو ماددانەی لە هێلکەدا هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قژ و نینۆک، چونکە بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامین تێدایە.
30/12/2017
جوانترین یاریزانی فيتنێس له سۆران
NZAR FITNESS
Fitness Aesthetics - Natural Bodybuilding Motivation in kurdistan Best Fitness Player NZAR fitness
Fitness Aesthetics - Natural Bodybuilding Motivation in kurdistan Best Fitness Player NZAR fitness
28/12/2017
☺ بــهرگــری لهشـت بههـێـز بــکـه ☺
ــــــــــــــــــ
خـواردنی ڕێـژەیهکے زۆری مـیـوە و سـهوزەکـان دەبـێـتـه هـۆی بههـێـزکـردنی سـیـسـتـهمی بهرگـری لهش ، وەڪ :
٭ بـڕۆکـلے
٭ سـپـێـنـاخ
٭ زەردەچهوە
٭ چـای سهوز
٭ بـادەمـ (بـاوی)
٭ مـاسـت
٭ سـیـر
٭ قـارچـڪ
به تـایبهت ئهو میوانهی که ڕێـژەیهکے زۆری ڤـیـتـامـیـن C تـێـدایـه ، وەڪ :
٭ پـرتهقـاڵ
٭ سـنـدی
٭ لـیـمـۆ
28/12/2017
کەرەوز سەوزەیەکی بەسودەودەتوانریت بۆچیژ وەرگرتن لە ژەمیکی بەتام وتەندروست لەگەڵ ژەمە خۆراکیە جیاوازیەکاندابەکاربهینریت،لەهەمانکاتدالەڕووی جوانکاریەوەسودیکی زۆری بۆ پیست و قژهەیە.
سودەکانی خواردن وبەکارهینانی کەرەوز بۆ پیست:
کەرەوزبەڤیتامین Cدەولەمەندە،کەبۆبەرهەمهینانیکۆلاجین وپاککردنەوەی پیست وپاراستنی بەسودە،بەرزی ڕیژەی ڤیتامین Kتییدایارمەتی توندکردنەوەی پیست ودرەنگ چرچبونی دەدات،هاوکات یارمەتی دەرە بۆساریژبوونی برینی پیست وکەمبونەوەی سووربونەوە.خواردنی کەرەوز ڕیژەیەکی بەش کانزاجۆربەجۆرەکانی وەک کالسیۆم،پۆتاسیۆم،مەنگەنیز،ئاسن،زینک ومسی تیدایە،ئەم کانزایانەگرینگییەکی زۆریان هەیەبۆپاراستنی تەندروستی پیست وپاک ڕاگرتنی بەکارهینانی کەرەوزبەشیوەیەکی ڕیک وپیک لەژەمە خۆراکیەکاندا،ڕیژەی دەرچونی چەوری زیادەی پیست یەکسان ڕادەگریت بەتایبەت لەوەرزی گەرمادا.
زەیتی"ڤۆڵتایڵ"لەکەرەوزدادژەبەکتریایە،ئەمەش کاریگەری لەسەرکونیلەکانی پیست هەیەوزیبکەکەمدەکاتەوە.
ڤیتامین Cماددەیەکی دژەئۆکسانەولەکەرەوزداکاریگەری لەسەرخانەکانی پیست هەیە،چونکەدەبیتە هۆی کەمبوونەوەی حەساسیەتی پیست.
بەهیوای سودبینین بۆهەموتان.