Sha gym

Sha gym

Share

ناونیشان : سلێمانی - ئاشتی خوار شیرینی تابان

12/04/2026

لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١ هۆڵەکەمان کاتی خانمانی دەگۆرێ بۆ ١٠:٣٠ بەیانی بۆ ٣:٣٠ عەسر

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ٤٠٤١ ١٤٤ ٠٧٧٠

09/11/2024
22/08/2022

هەندێک ڕێنمایی زۆر گرنگ بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون و دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن

خاڵی یەکەم: خواردن:-

بۆ دابەزاندی کێشت پێویستە کالۆری خواردنەکانت بژمێریت کە دەتوانی ئەم کارە بکەیت لە ڕێی بەکارهێنانی گوگڵەوە کە دەتوانی ناوی خۆراکەکە بنوسیت و بە دوای بنوسی (Calories) کە پێت دەڵێ خۆراکەکەت چەن کالۆری تیایە، وە پێویستە لەسەرت زیاتر بسوتێنی وەک لەوەی وەری دەگری و ئەو خۆراکانە تەرک بکەیت کە دەبنە هۆی دروست بوونی چەورییەکی زۆر لە لەش و سووتاندنیان قورسە نمومە وەک:-

١- چپسی پەتاتە
٢- نانی سپی
٣- ماددە کحولییەکان
٤- شەکر
٥- شیرینی

خاڵی دووەم: سەپڵیمێنتەکان:-

بێگوومان دەتوانی ئەم پرۆسێسە خێراتر بکەی بە بەکار هێنانی سەپڵیمێنەتەکان بۆ نمونە وەک:-

‏١- CLA
‏٢- L-Carnitine
‏٣- Pre-Workout
‏٤- Clenbuterol

وە بۆ ئەو کەسانەی زۆر قەڵەون و ناتوانن کۆنتڕۆلی خواردنیان بکەن پێویستە ئیشتیها گر بەکار بهێنن و یەکێک لە باشترین سەپڵیمێنتەکان بۆ ئەو کەسانە (Universal Animal Cut)ە.

خاڵی سێیەم: ستیرۆیدەکان:-

ئەو کەسانەی دەیانەوێت چەوری بسوتێنن و ماسولکەش دروست بکەن پێکەوە و لە ماوەیەکی کەم جیاوازییەکی زۆر ببینن لە لەشیان و ئارەزوو لە بەکارهێنانی ستیرۆیدەکان دەکەن دەتوانن ئەمانە بەکار بهێنن:-

‏١- Winstrol (Stanozolol)
‏٢- Anavar

وە ئەوەتان بیر بێت هەمیشە کاردیۆ (ڕەشاقە) بکەنە دوای یاری ئاسن

‏.fitness

01/06/2022

تاگی ئەو هاوڕێیە و بکە کە تازە دەستی بە یاری کردووە
💪
👍_comment💬_share➡️

23/02/2022

‎ئەشواگاندا (Ashwagandha)
‎جینسینگی هندی

‎سوودە گرنگەکانی بۆ یاریزانی لەشجوانی

‎۱/زیادبوونی کێش و بارستایی ماسوولکە
‎۲/گەشەی ماسوولکەکان خێراتر دەکات
‎۳/زیادبوونی هێزی ماسوولکەکان
‎٤/چالاکی سپێرم (S***m) زیاددەکات
‎٥/دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن (Testosterone Hormone)
‎٦/ دەبێتەهۆی ڕێکخستنی هۆرمۆنی ئیسترۆجین (Estrogen) و هۆرمۆنی پڕۆلاکتین (Prolactine Hormone) کە زیادبوونی ئەم دوو هۆرمۆنە دەبێتەهۆی زیادبوونی چەوری سەرسینگ (Gyncomastia)
‎۷/یارمەتی گەشەی ماسوولکەکانی سینگ و قۆڵ دەدات

‎چۆنێتی بەکارهێنان
‎*پێش تەمرین
‎۱/بۆ زیادبوونی هێزی بەرگەگرتنی ماسوولکەکان و هەست نەکردن بە ماندوویەتی
‎۲/لە مەشقی درێژخایەن دا ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (Cortisol Hormone) کەم دەکاتەوە کە کاریگەری هەیە لەسەر پووکانەوە و لەدەستدانی ماسوولکە

‎*پێش خەوتن
‎۱/یارمەتی چوونە خەوێکی قووڵ دەدات گەشەی ماسوولکەکان خێراتر دەکات
‎۲/ڕێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن (Testosterone Hormone) بەرزدەکاتەوە

‎*هەفتەی کۆتایی پێش پاڵەوانێتی
‎بۆ هێشتنەوەی قەبارەی ماسوولکەکان

‎هەڵبەت لە لایەنی پزیشکی چەندین سوودی تریشی هەیە

💪
👍_comment💬_share➡️

19/02/2022

💪
👍_comment💬_share➡️

09/12/2021

Vitamin B2
ڤیتامین B2 ، یان وەک ئەوەی پێی دەگوترێت ڕیبۆفلاین ، ڤیتامینێکی بی ئاوێتەیە ، ڤیتامینێکە لە ئاودا دەتوێتەوە ، دەرکەوتە ئۆرگانییەکەی کریستاڵییە ، ڤیتامینێکی گرنگە بۆ لەش ، بۆ چەندین پرۆسەی زیندوو بەکاردەهێنرێت . ڤیتامین B2 کاتێک بەر تیشکی خۆر کەوت هەڵدەوەرێت و بێسوود دەبێت ، بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانەی ڤیتامین B2 یان تێدایە لە تاریکیدا هەڵگیرێ نەک شوشەی شەفاف

هەرچەندە ڤیتامین بی 2 لە لەشدا هەڵناگیراوە و لە ڕێگەی میزەوە دەردەکرێت، کەموکەڕییەکەی بەربڵاو نییە ، کە ئەمەش مەرجێکی دەگمەنە ، بەڵام لە هەندێک حاڵەت و مەرجدا بۆ لەش زۆر پێویستە وەک شێرپەنجە ، سوتاوی لەش ، نەخۆشییەکانی جگەر و گەدە ، هەستکردنێکی بەردەوام بە سترێس ، خوگرتن بە مادەی کحولیەکان ، سکچوونی بەردەوام ، ئیشکردنی غودە ، ڕەقبونی ماسولکە ، هەوکردن و نەخۆشییە ڕیخۆڵییەکان ، دەبێت تێبینی ئەوە بکرێت کە لەکاتی گەرمکردندا بەهای خۆراکیی خۆی لە دەست دەدات ، یان ئەگەر سەرچاوەکانی بەر تیشکی خۆر کەوتبن

سودەکانی...
١.یارمەتی ی گەشە و بەرهەمهێنانی خانە سوورەکانی خوێن لە مۆخی ئێسکەوە دەدات
٢.یارمەتی بەرهەمهێنانی وزە دەدات لە کاربۆهایدرات و دروستکردنی وزە لەلەشدا.
٣.یارمەتی چالاککردنی و ڕێکخستنی ئەنزیمەکانی لەش دەدات.
٤. بەشداری دەکات لە پێکهێنانی ترشی ئەمینە و ترشی چەوری.
٥. یارمەتی باشکردن و پاراستنی بینایی دەدات.
٦. رێگری لە گەشە و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
٧. ڕێگە لە ژمارەیەک نیشانەی ئازاربەخش دەگرێت وەک هەوکردنی پێست، هەوکردنی زمان، هەوکردنی سووچی دەموچاو، قڵیشانی لێو و تامێسک.

کەمی و زیانەکانی..

کەمی دەبێتە ھۆی کەمبونەوە هەرس و هەڵمژینی خۆراک لەلایەن ڕیخۆڵە و گەدەوە. هەروەها دوبارە توشبونەوەی درێژخایەن بەنەخۆشیەکانی دەم و بێنی سوچی لێو و ئاوسانی زمان و پەشێوی و تێکچونی پیست و هەروەها کەم خوێنی و هەستیاری چاو بەڕوناکی و کەم بینی

سەرچاوەکانی...
هێلکە. قارچک. ماسی. خواردنە دەریایەکان . شیری سۆیا. سەزە گەڵا دارەکان. گۆشتی سور. شیر و بەرهەمەکانی. پاقلەمەنییەکان. جگەر.
💪
👍_comment💬_share➡️

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Sulaimania?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Ashtee Street
Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 07:00 - 00:00
Tuesday 07:00 - 00:00
Wednesday 07:00 - 00:00
Thursday 07:00 - 00:00
Saturday 07:00 - 00:00
Sunday 07:00 - 00:00