ڕاهێنانی ئاسایی ئەمڕۆ …
لەناو هۆڵی ئەکادیمیاکەماندا، کچە یاریزانەکانمان بە دڵسۆزییەوە گوێ لە ڕێنماییەکان دەگرن، بە جۆش و خرۆشەوە مەشق و ڕاهێنانەکان جێبەجێ دەکەن و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو لوتکە دەڕۆن.
ژیما ڕێگای ژیانە …
Zhima- Path of Life
Zhima (Path of Life): Is a Sports Organization for both Females and Males. Zhima's mission is to rise
لە درێژەی کارو چالاکیەکانماندا
ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە لە ڕۆژی پێنج شەممە ٩-٧-٢٠٢٦ لە زابکۆی کۆمار
یاری یەکەم
تیمی مینی باسکتی کچان بەرامبەر ئەکادیمای کۆمار
یاری دووەم
کچانی خواروو ١٦ ساڵ بەرامبەر ئەکادیمایی بەرزاییەکانی سلیمانی …
بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ کچە جوانەکان …
06/07/2026
بەناوی خێزانی ڕێکخراوی ژیماوە پیرۆباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێز (دکتۆر ڕزگار )سەرۆکی ڕێکخراوەکەمان دەکەین بە بۆنەی بەرزکردنەوەی نازناوی زانستیەکەی بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر) لە زانکۆی سلیمانی پیرۆزە و خەرمان بەرەکەت هەمیشە جێگەی شانازیمانیت .بۆ هەمیشە سەرکەوتوبیت.
لێرەوە سەرکەوتن دەستپێدەکات... لە هۆڵی تیۆرییەوە بۆ ناو یاریگا!
ئێمە تەنها یاریزان دروست ناکەین، بەڵکو نەوەیەک پێدەگەیەنین کە بە زانست و تێگەیشتنی تەواوەوە بچێتە ناو یاریگای تۆپی سەبەتە. سوودوەرگرتن لە هۆڵی مۆدێرن و نوێترین ڕێگاکانی وانەوتنەوە، کلیلی جیاوازیی ئێمەیە
لای ئێمە، هەموو لایەنەکانی یاریزان گەشەی پێدەدرێت.
لێرە تەنها یاری ناکەین.. لێرە داهاتوو دروست دەکەین…
هەموو چرکەیەکی ناو ئەم ڤیدیۆیە، چیرۆکی ماندووبوون، سەرنج و ئیرادەیەکە کە لە هۆڵی ڕاهێنانەکانماندا بەدی دەکرێت. لێدانی هەر تۆپێک بە زەویدا، هەنگاوێکە بەرەو لوتکە و هیچ شتێک ناتوانێت لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا بمانوەستێنێت…
ئێمە تەنها فێری تەکنیک نابین، بەڵکو فێری ئەوە دەبین چۆن وەک یەک خێزان، یەک تیم، و بە یەک ڕۆحیەت بجەنگین …
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، بەردەوامین لە پەرەپێدانی تواناکانمان.. چونکە بڕوامان بەوەیە کە سەرکەوتن بە تەنها نایەت، بەڵکو بە دەست دەهێنرێت!
#ئیرادە #بەردەوامی #وەرزش
25/06/2026
داهاتووی وەرزشی منداڵەکەت لەگەڵ باشترینەکان دروست بکە…
لە ڕێکخراو ی ژیما و ئەکادیمیاکەمان شانازی دەکەین کە بەرزترین ئاستی ڕاهێنان پێشکەش دەکەین لە ڕێگەی ستافێکی سەرکردە، نێودەوڵەتی و بەئەزموون لەسەر ئاستی عێراق
ڕاهێنانەکانمان لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕاهێنەرانی تیمی نیشتمانی عێراقە
گرنگیدانی تایبەتە بە لایەنی جەستەیی، تەکنیکی و دەروونی یاریزانان.
گۆڕینی خولیای تۆپی سەبەتە بۆئاستێکی پرۆفێشناڵ و نێودەوڵەتی…
ناونوسین بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە .
بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بکەن بە ژمارە
٠٧٧٠١٩٣٠٢٧٩
ناونیشان : گەرەکی قرگە ، نزیک بەنزینخانەی ووڵات
https://maps.app.goo.gl/rB6gfLZPNhtbFbL79?g_st=ic
ڕێکخراوی ژیما لە ڕۆژی جیهانیی ئۆڵۆمپیدا؛ بەشداریکردنێکی ناوازە و پڕ لە جوانی….
لە یادی ڕۆژی جیهانیی ئۆڵۆمپیدا (٢٠٢٦/٦/٢٣)، لقی سلێمانیی لێژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێز (د. محمد إبراهیم) سەرۆکی لێژنەکە، فێستیڤاڵێکی گەورە و شایستەی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
شانازییە کە ئێمەش لە ڕێکخراوی ژیما، وەک بەشێکی سەرەکی و کاریگەر لەم فێستیڤاڵە مەزنەدا
بەشداربووین.
چالاکییەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش:
چالاکییەکەی ڕێکخراوی ژیما بووە جێگەی سەرنج و دڵخۆشیی ئامادەبووان؛ لە ڕێگەی جوڵە و نمایشەکانمانەوە گوزارشتمان لە پێنج بازنە سەرەکییەکەی ئۆڵۆمپی کرد (شین، زەرد، ڕەش، سەوز، و سوور)، کە هێمای یەکگرتوویی پێنج کیشوەرەکەی جیهانن (ئاسیا، ئەوروپا، ئەفریقا، ئەمریکا، و ئوسترالیا).
#سلێمانی #وەرزش
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the business
Website
Address
Sulaimania
00964