گریانی وەفا
SK -AAA
We create talented players and represent them to be pro
محەمەد ئەکرەم
یەکێکە لە یاریزانە ئاست بەرز و بە ڕەوشتەکانی ئەکادیمیاکەمان
باڵای 178 سانتیمەترە
کێشی 62 کیلۆ گرامە
تەمەنیشی تەنیا 13 ساڵە
توانا و لێهاتووییەکی زۆر باشی هەیە
بەهیوای ئەوەی لە نزیکترین کاتدا
لە بەرزترین پلەدا بیبینم
هونەری سێیەم
جوڵەیەکی جوانی ڕۆناڵدینۆی بەڕازیلە
کاتێک یاریزانێک لە پشتەوەیە
یاریزانی تیمی خۆت پاست دەداتێ
دەزانیت کە یاریزانێک لە پشتەوە هەیە بەڵام زۆر دوور نییە لێتەوە
تۆپەکە بە سەری پێ بەرز دەکەیتەوە و هەڵی دەدەیت بۆ پشتی و تێی دەپەڕێنیت
بە جوانی سەیری ڤیدۆکە بکەن بۆ ئەوەی بزانن چۆن دوبارەی دەکەنەوە لە یاری یان ڕاهێنان دا
19/12/2020
سوپاس بۆ خوا
لە یەکەم یاریماندا لە خولی ئاشتی قالاوە
بۆ موالیدی 2006 و 2007
توانیمان بە لێدانی یەکلاکەرەوە
یەکەم یاری ببەینەوە
دوای ئەوەی لە کاتی یاسایی یارییەکەدا 2 بە 2 بوین
لەشی هەموو لایەک ساغ بێت
سوپاس بۆ ڕێکخەرانی خولەکە
03/12/2020
بەپشتیوانی خودا لەوانەیە پاش ماوەیەکی تر
ڕێکەوتن ئەنجام بدرێت لەگەڵ نوێنەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ کردنەوەی کۆرسەکانی ڕاهێنەری تۆپی پێ لە سەرەتاوە تاکو هەر پێنج ئاستەکە ئەگەر نرخی کۆرسەکان زۆر نەکەوێت لەسەر ڕاهێنەران.
لە ئێستادا بنکەیان لە ئیمارات کردۆتەوە
پێمان باش بوو ئەم هەنگاوەش بۆ کوردستانی خۆشەویست ئەنجام بدەین.
لەم ڕێگایەوە ڕاهێنەر بەشێوەیەکی ئەکادیمی دەبێتە ڕاهێنەر و ئەو شێوازە تەقلیدییە کاری پێ ناکرێت کە تاکو ئێستاش لە زۆرێک لە ناوەندە وەرزشییەکان کاری لەسەر دەکرێت بە داخەوە.
ڕاهێنەر دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی کە دەتوانێت لە هەر شوێنک بوەێت کاری ڕاهێنەرایەتی بکات.
چەند دیمەنێکی زۆر جوانی کاکە چۆمان
گۆڵپارێزی یانەی نەورۆز
02/09/2020
وەک ڕاهێنەر لەگەڵ برایانی ئەکادیمیای سەگرمە بەردەوام دەبین
بەهیوای ئەوەی بتوانین ئەوەی لەبواری ڕاهێنەریدا دەیزانین پێشکەشی فێرخوازە بە تواناکانی ئەوێی بکەین
چ یاریزانێکیش حەز دەکات پەیوەندی بە ئەکادیمیای سەگرمەوە بکات دەتوانێت سەردانی ئیدارە یان پەیجەکەیان بکات لە فەیسبووک بۆ ئەوەی کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرز بۆ داهاتوو بە باشترین شێوە پەروەردە بکەین
27/07/2020
یانەی میریدا
یانەیەکی پلە سێی ئیسپانیایە
لە ئێستادا بەهۆی خراپی داراییەوە
یاریزان وەردەگرێت لەسەر حسابی خۆیان
واتە گەر کەسێک بیەوێت یارییان بۆ بکات ئەگەر لە ئیسپانیا بێت ئەوا هیچ پارەیەک وەرناگرێت بەڵام لە ڕێگای یانەکەیەوە گەر بە توانا بوو دەگوازرێتەوە بۆ یانەیەکی تری ئیسپانیا.
بەڵام بۆ کەسانی دەرەکی پارەی شوێنی مانەوەو خواردنی لێ وەردەگیرێت ساڵانە 8000 هەشت هەزار یۆرۆ کە دەکاتە دەفتەرێک دۆلار ساڵانە. ئەزانم بۆ هەندێکتان ڕەنگە بڵێن یاریزان پارە وەردەگرێت ئێمە دەبێت پارەش بدەین.؟
سەرەتای هەموو ئەو یاریزانە پیشەگەر انەی ئێستا پارەیەکی زۆر وەردەگرن وا بووە. تەنانەت گەر بچیتە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی ئەوێش هەر دەبێت مانگانە پارە بدەیت تاکو ئاستی یاریزان دەگاتە ئەوەی ببێتە یاریزانێکی کاریگەر و تواناکەی پارەی بۆ پەیدا بکات.
بە داخەوە لە ئێستاشدا یاریزانی ئێمە ئەو توانایەی نییە ڕاستەوخۆ بۆندی یانەیەکی بەهێزی پێشکەش بکرێت بۆیە هەردەبێت بەم تەجروبەیەدا بڕوات ئەگەر قورسیش بێت.
گەر دوای ساڵێک ئاستی بەجۆرێک بێت یانەی تر تواناکەیان بە دڵ بێت ئەوا دەتوانێت پێش ساڵێکیش بچێتە یانەیەکی تر بەڵام گەر نەتوانێت ئەوا تاکو لەو یانەیە بێت ساڵانە دەبێت ئەو بڕە پارەیە بۆ شوێنی مانەوە و خواردن و پێداویستی بدات. بەڵام تۆی یاریزان دەتوانی بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە لەوێ ماوەیەک کار بکەیت بۆ ئەوەی لەسەرت زۆر نەکەوێت.
سوپاس بۆ هەمووتان
بمبورن بەهۆی کۆرۆناوە ئەم ماوەیە چالاکیمان نەبووە
بەڵام وەرزش لێرە بەدەست کەسانی نەشارازاوەیە بۆیە هەر ئەمەمان پێ دەکرێت بە داوای لێبوردنەوە
براتان سامان کریم
21/02/2020
ئەمە جل و لۆگۆی ئەکادیمیای ئیسپانیایە لە تورکیا کرایەوە.
بەڵا ئێمە ویستمان لە کوردستان بیکەینەوە بە جۆرێک کە هەم کەم بکەوێت لەسەر یاریزانەکان و داهاتوشی هەبێت. بەڵام بە داخەوە لای یاریزانی کورد گرنگ نەبوو
تاقی کردنەوەیەک لە وڵاتی ئازەربایجان ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەی 15 ڕۆژ
لە 27_ 2 دەست پێ دەکات
هاوکاریشتان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ڤیزاو تکتی تەیارە بە هەرزان
نرخی بەشداری کردن 1050 دۆلارە
هەر کەسێک خوازیارە نامە بنێرێت بۆ پەیج
سوپاس بۆ ئێوە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Sulaimanieh
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |