یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی - الاتحاد العراقي لكرة القدم/ فرع السليمانية

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimanieh
  • یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی - الاتحاد العراقي لكرة القدم/ فرع السليمانية

یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی - الاتحاد العراقي لكرة القدم/ فرع السليمانية پەیجی فەڕمی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی

وێنەوتنەوەی وانەی پراکتیکی خ*لی زاخاوتنی ڕاهێنەرانی فێرگەکانی سلێمانی
02/09/2026

وێنە

وتنەوەی وانەی پراکتیکی خ*لی زاخاوتنی ڕاهێنەرانی فێرگەکانی سلێمانی

02/09/2026

خ*لی زاخاوتنی ڕاهێنەری فێرگەکانی سلێمانی دەستی پێکرد

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی لەئیڤێنتی ساڵانەی ئەکادیمیای تۆپی پێی دواڕۆژ ئامادەبووبە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ...
01/09/2026

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی لەئیڤێنتی ساڵانەی ئەکادیمیای تۆپی پێی دواڕۆژ ئامادەبوو

بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی دیکە، کاروان شێخ زیرەک سەۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی بەشداری ئیڤێنتی ساڵانەی ئەکادیمیای تۆپی پێی دواڕۆژی کرد کەزیاد لە٤٠٠ فێرخواز تیایدا بەشداربون.

لە ئیڤێنتەکەدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی وتەیەکی پێشکەش کردو دوای دەست خۆشی لە سەرۆک و سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی فێرگەی دواڕۆژ، ئاماژەی بەکاری لیژنەی فێرگەکان کرد کە لەماوەی ساڵێکدا بۆ فێرگەکان کردویانە.
هاوکات داتایەکی لەسەر فێرگەکانی پارێزگای سلێمانی خستەڕوو کەزۆرترین خ*لی فەرمیان لەعێراقدا بۆ کراوەتەوە.
لەلای خۆیانەوە سەرۆک و سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری فێرگەی دواڕۆژ ڕێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی کرد، هیوای سەرکەوتنیان بۆ یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی خواست کە لە ماوەی ساڵێکدا خزمەتێکی زۆری تۆپی پێ بە گشتی و فێرگەکانیان بە تایبەتی کردووە.
لە ئیڤێنتەکەدا هەریەک لە سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی فێرگەکانی سەر بەیەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بەشداربوون.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق خ*ل و جامی تۆپی پێی خانمان ئەنجام دەداتيەکێتی تۆپی پێی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی یان...
01/09/2026

یەکێتی تۆپی پێی عێراق خ*ل و جامی تۆپی پێی خانمان ئەنجام دەدات

يەکێتی تۆپی پێی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی یانەکانی خ*لی ئەستێرەکانی عێراق و خ*لی نایاب و سەرجەم خ*لەکانی دیکەی کردووە، بڕیاری ئەنجامدانی یارییەکانی خ*ل و جامی عێراق بۆ یاریگا کراوە بۆ وەرزى (٢٠٢٦-٢٠٢٧) راگەیاند.

لە ناوەڕۆکی نووسراوەکەدا کە پشت بە یاداشتنامەی لیژنەی خانمان بە ژمارە (٥١) لە ٢٠٢٦/٨/٢٧ بەستراوە، داوا لەو یانانە کراوە کە حەزیان لە بەشداریکردن هەیە، لە ماوەی دیاریکراودا بە نووسراوی فەرمی وەڵامی یەکێتییەکە بدەنەوە.

یەکێتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرواری (٢٠٢٦/١١/١) وەک کاتی سەرەتایی بۆ دەستپێکردنی خ*لەکە دیاری کراوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکانی لیژنەی پێشبڕکێ و تۆمارکردنیان لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتییەکەدا.

ئاگاداریەک لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوەیەکێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری گشت ئەو ڕاهێنەرانە دەکاتەوە کە بەشداری خ*لی زا...
01/09/2026

ئاگاداریەک لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوە

یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری گشت ئەو ڕاهێنەرانە دەکاتەوە کە بەشداری خ*لی زاخاوتن بۆ ڕاهێنەرانی فێرگەکانی شاری سلێمانی دەکەن، ڕۆژی چوارشەمە بەرواری (٢-٩-٢٠٢٦) سەعات (٦)ی سەرلەبەیانی خ*لەکەیان دەستپێدەکات.

وانەکانی ڕۆژی یەکەم لەلایەن وانەبێژی ئاسیاوی خەسرەو گورون بۆ خاوەن بڕوانامەکانی (C-D) بە ڕاهێنەران دەوترێتەوە.

وانەکانی ڕۆژی دووەم لەلایەن وانەبێژی ئاسیاوی د. نازم جەبار بۆ خاوەن بڕوانامەکانی (B-A) بە ڕاهێنەران دەوترێتەوە.

وانەکانی خ*لەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، وانەی پراکتیکی لە یاریگای دووەمی یانەی سلێمانی و وانەی تیۆریش لە هۆڵی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بەڕیوەدەچن.

بۆ خاوەن بڕوانامەکانی (D-C)
بۆ ڕاهێنانی ناو یاریگا
درێسی سپی و شۆڕتی ڕەش
بۆ وانەی ناو هۆڵ
تراکسودی ڕەش و درێسی سپی

بۆ خاوەن بڕوانامەکانی ( A-B)
بۆ ڕاهێنانی ناو یاریگا
درێسی سپی و شۆڕتی ڕەش
بۆ وانەی ناو هۆڵ
درێسی سپی و تراکسودی ڕەش

تێبینی
ئەم خ*لە بێبەرامبەرە بۆ ڕاهێنەران

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانەی فیوچەر ستارسی کردبە ئامادەبوونی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی ...
28/08/2026

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانەی فیوچەر ستارسی کرد

بە ئامادەبوونی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی، لەیاریگای زانکۆ کۆتای هات بە فێستیڤاڵی ساڵانەی فێرگەی فیوچەر ستارس.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی سوپاسی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی فێرگەی فیوچەر ستارسی کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیکرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیاندا.

لەلای خۆیانەوە سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی فیوچەر ستارس سوپاسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی کاروان شێخ زیرەکیان کرد کە بەردەوام لە خەمی وەرزشی شارەکەدایە بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەتی، هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی خواست.

فێرگەی تۆپی پێی کچانی شارەزوور سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی دەکەنبەمەبەستی سوپاس و پێزانین لە پای ماندووبوونیان، وەفدێ...
26/08/2026

فێرگەی تۆپی پێی کچانی شارەزوور سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی دەکەن

بەمەبەستی سوپاس و پێزانین لە پای ماندووبوونیان، وەفدێکی فێرگەی تۆپی پێی کچانی شارەزوور سەردانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانیان کرد.

وەفدەکە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانییەوە پێشوازییان لێکرا، سوپاسی ڕاهێنەر و یاریزانانی فێرگەی تۆپی پێی کچانی شارەزووریان کرد کە بەشداری خ*لەکانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی دەکەن.

لەلای خۆیانەوە ڕاهێنەر و یاریزانانی فێرگەی تۆپی پێی کچانی شارەزوور سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانیان کرد کە بەبێ گوێدانە ماندوون لە چالاکیەکانیان بەردەوامن بەتایبەتیشی کردنەوەی خ*لێکی تۆپی پێ بۆ کچانی پارێزگای سلێمانی.

داواشیان کرد کە بەردەوام بن لە کردنەوەی خ*لەکان و گرنگیدان بە تۆپی پێ بە گشتی و کچان بە تایبەتی.

لەکۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنانی فێرگەی تۆپی پێی کچانی شارەزوور بەخشرایە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی.

فێرگەی لیستەر سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی دەکاتبەئامادەبوونی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمان...
22/08/2026

فێرگەی لیستەر سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی دەکات

بەئامادەبوونی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی، لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانەی فێرگەی لیستەر بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی فێرگەکە سوپاسی تایبەتی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانیان کرد کە بەردەوام پاڵپشتی وەرزش بە گشتی و تۆپی پێی بە تایبەتی کردووە، هەروەها سوپاسی دایک و باوکی فێرخوازان و هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە ئامادەبوون و پشتگیری خۆیان بۆ فێرگەکە دەربڕیوە.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و لیژنەی خانمانی یەکێتیەکە کۆبوونەوەبەمەبەستی دانانی بەرنامە و پرۆگرامی لیژنەی خانمانی یەک...
20/08/2026

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و لیژنەی خانمانی یەکێتیەکە کۆبوونەوە

بەمەبەستی دانانی بەرنامە و پرۆگرامی لیژنەی خانمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لە شاری بەغدا، یونس مەحمود سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کۆبونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ لیژنەی خانمانی یەکێتیەکە بەئامادەبوونی نبراس کامل سەرۆکی لیژنە و سارا محەمەد ‌عەلی جێگری سەرۆکی لیژنەکە ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ لیژنەکە، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی تۆپی پێی کچانی لە ناوخۆ و دەرەوە دووپات کردەوە و داواشی کرد بە زوویی دەست بە چالاکیەکان بکەنەوە.

ئاگاداریەک لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوەیەکێتی تۆپی پێی سلێمانی گشت ئەو وەرزشکارانە دەکاتەوە کە ئارەزووی سەرپەرشتیاری ی...
18/08/2026

ئاگاداریەک لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییەوە

یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی گشت ئەو وەرزشکارانە دەکاتەوە کە ئارەزووی سەرپەرشتیاری یاریەکانی خ*لی نایاب و پلەیەکی عێراق بە زووترین کات (CV) بنێرن بۆ یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانیان.

پێویستە هەر بەشداربوویەک ئەم مەرجانەی تێدابێت.

١- خاوەنی ئەزموونی پێویست بێت بۆ چاودێریکردنی یارییەکانی تۆپی پێ
٢- ​لێهاتوویی هەبێت لە چاودێریکردنی یارییەکانی تۆپی پێدا
٣- ​باشتر وایە ئەوەی کاندید دەکرێت پێشتر یاریزانی یەکێک لە یانە وەرزشییەکان بووبێت.
٤- ​تەمەنی لە نێوان (٣٠ بۆ ٦٥) ساڵدا بێت
٥- ​پێشتر ناوبژیوان نەبووبێت لە تۆپی پێدا
٦- ئاستی خوێندنی کەمتر نەبێت لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، و باشترە دەرچووی کۆلێژەکانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بێت
٧- ​ئەندام نەبێت لە یەکێتییە وەرزشییەکانی تردا
٨- ​ئەندام نەبێت لە لیژنە کاراکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقدا
٩- خاوەنی ناوبانگ و ڕەفتارێکی باش بێت و بە هیچ سزایەکی دادوەری یان سزای دیسیپلینی سزانەدرابێت
١٠- ​نووسراوی کاندیدکردنی لە یەکێتی تۆپی پێی شارەکەی خۆی هەبێت.

بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
ژ.م 07701926976

Address

Sulaimanieh

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی - الاتحاد العراقي لكرة القدم/ فرع السليمانية posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی - الاتحاد العراقي لكرة القدم/ فرع السليمانية:

Share

Category