25/08/2026
🌿 من، بە هەموو ئەوەی هەم، بەهادارم🌿
بە ناونیشانی:
✨ «خۆقبوڵکردن بە هەموو بەهاکانەوە» ✨
، پێشکەشکرا بۆ ژمارەیەک لە خانمانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هەروەها خۆبەخشانی ڕێکخراوی چاردۆز.
ئامانجی سیمینارەکە بریتی بوو لە هاندانی بەشداربووان بۆ:
🌱 خۆقبوڵکردنی خۆیان بە هەموو بەها و تایبەتمەندییەکانیانەوە
🌱 ناسینی تواناکان و بەهای ناوخۆی خۆیان
🌱 بەهێزکردنی باوەڕ بە خۆ و ڕێزگرتن لە خۆ
🌱 تێگەیشتن لەوەی کەمئەندامی یان پێداویستی تایبەت، بە مانای کەمبوونی بەها و توانای مرۆڤ نییە.
💚 سوپاس بۆ ڕێکخراوی چاردۆز بۆ ئەم دەرفەتە جوانە و بۆ هەموو ئەو ژنانەی بە بەشداری و وزەی جوانیان سیمینارەکەیان زیاتر پڕ ڕۆح کرد.
#خۆقبوڵکردن #خۆبەهاکردن #خۆباوەڕی #خانمان #کەمئەندام پێداویستی_تایبەت خێزان چاردۆز سلێمانی کوردستان