27/08/2026
هۆڵی وەرزشی "های جیم" %15 داشکانی تایبەت پێشکەش بە ئازیزان دەکەین بۆ سەرجەم بەشداریکردنەکان!📢
هەتا بەرواری ٣١ / ٨ بەردەوام دەبێت.✅️
💪 لە های جیم چاوەڕێت دەکەین:💁♀️
کۆمەڵێک راهێنانی ناوازە و جۆراوجۆر (کۆرسی ڕاهێنان، کۆرسی خواردن ، ئەیرۆبیک و هتد).
ژینگەیەکی تایبەت و گونجاو تەنها بۆ خانمان.✅️
📍 سلێمانی – گەڕەکی چواربـاخ، نزیک نەخۆشخانەی فێرکاری مناڵان "های جیم"
📞 بۆ ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر: پەیوەندی بکەن یان سەردانمان بکەن.
📲0773 373 78 78
📲0774 816 8000
20/08/2026
وەڵام/
بەڵێ... ئەگەر جەستە لەگەڵ ڕاهێنانی هێزدا نەگونجێنرێت، ساڵانە هەندێک لە ماسوولکەکانمان لەدەست دەدەین.
کە پێی دەوترێت (Sarcopenia). ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی سوتاندنی کــــالۆری لە لەشدا خاوببێتەوە و هەست بە مـــــاندووبوونی زووتـــر بکەین.
05/08/2026
ڕاگرتنی هــــاوسەنگی کێشی لەش پێویستی بە تێکەڵەیەک لە ژەمە خواردنی تەندروست و شێوازی ژیانی چـــــالاک هەیە. لێرەدا بە خاڵ و بەکورتی دیاری دەکەین:
🔷خۆراکی هاوسەنگ:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گرنگیدان بە خواردنی سەوزە، میوە، پرۆتینی پاک، و کاربۆهایدراتی تەواو (وەک دانەوێڵەی تەواو) و کەمکردنەوەی شەکری پاشکۆ و چەورییە تێرەکان.
🔶کۆنتڕۆڵکردنی قەبارەی ژەمەکان:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خواردنی بڕی پێویست لە خۆراک و دوورکەوتنەوە لە زیادەخۆری تەنانەت لە خواردنی تەندروستیشدا.
🔷چـــــــالاکی جەستەیی بەردەوام:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەنجامدانی وەرزش یان پیادەڕەوی بەلایەنی کەمەوە (30 خولکە) لە زۆربەی ڕۆژانی هەفتەدا بۆ سوتاندنی کالۆری و بەهێزکردنی ماسولکەکان.
🔶خواردنەوەی بڕی پێویستی ئــــــــاو:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خواردنەوەی ئـــاو بە بەردەوامی لە ڕۆژدا، کە یارمەتی ڕێکوپێکی مێتابۆلیزم (پرۆسەی زیندەچالاکی) دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات.
🔷خەوی تەواو و ڕێک:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووستن بۆ ماوەی (7 بۆ 8 کاتژمێر) لە شەودا، چونكە کەمخەوی هۆڕمۆنەکانی برسیەتی تێکدەدات و دەبێتە هۆی حەزکردن بە خواردنی ناتەندروست.
🔶کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی (ستێرس):
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێی زۆر، چونکە گوشاری دەروونی بەرز دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کە هاندەرە بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا.
30/07/2026
هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی کێشی ورگ بریتین لە:
🔻خۆراکی نەگونجاو:
ــــــــــــــــــــــــــــ
زۆرخۆری، خواردنی خێرا (Fast Food)، خواردنەوە شیرینەکان و زۆر خواردنەوەی شەکرو کاربۆهایدراتی پاڵاوتە.
🔻کەمیی جووڵە و وەرزش نەکردن:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دانیشتنی زۆر و نەبوونی چالاکیی جەستەیی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی ورگدا.
🔻سترێس و دڵەڕاوکێ:
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل (هۆرمۆنی سترێس) لە جەستەدا هاندەرێکی سەرەکییە بۆ کۆکردنەوەی چەوری لە دەوربەری سکی مرۆڤ.
🔻کەمی خــــــــەو:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەم خەوی یان خراپی کوالێتی خەو هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی برسیەتی و تێرکەر تێکدەدات و خواستی خواردن زیاد دەکات.
🔻هۆکاری بۆماوەیی :
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆماوەکاری و جۆری جەستە کاریگەریی هەیە لەسەر ئەوەی جەستە چۆن چەوری کۆدەکاتەوە و لە کوێدا دروستی دەکــــــــات.
🔻گۆڕانی هۆرمۆنەکان:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەتایبەت لە کاتی نەمانی سووڕی مانگانە، لە خانماندا یان کەمبوونەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن،لە پیاواندا بە تەمەنچوون.
🔻بەکـــــــــــــارهێنانی دەرمان:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەندێک جۆری دەرمان ،کەوەک چـــارەسەر دیاری کراوە بۆ نەخۆش.
18/07/2026
🥣 خۆراکی تەندروست، سەرەتای ڕۆژێکی چالاکە. 💪
#وەرزش #تەندروستی #بەرنامەی خۆراکی #های جیم #
25/01/2026
زیانەکانی ڕێجیم کردن بەشێوەیەکی هەڕەمەکی..
تۆش زیانێک بنوسە.
12/01/2026
✅ پێش ڕاهێنان چی بکەین؟
💧ئاوی پێویست بخۆ واتا 1–2 پەرداخ ئا
🥗 خواردنێکی سووک (30–60 خولەک پێش ڕاهێنان )
ئەگەر برسی بوویت:
• موز 🍌
• سیو 🍎
• چەند دانە خورما
❌ خواردنی قورس و پڕ چەوری مەخۆ.
👕 جلی فراوان و ئارام و پێڵاوی گونجاو بۆ یاری بە کاربهێنە .
🔥 گەرمکردن (5 خولەک)
• 5-10 خولەک ڕۆیشتن یان پاسکیل .
• جوڵەی قۆڵ و قاچ.
• سوورانەوەی مل و شان.
ئەمە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ماسوولکە.
🧠 5. نیەت و ئارامگرتن.
• بیر بکەرەوە لەوەی بۆ خۆت یاری دەکەیت.
• هەناسەی قووڵ 3 جار .
• هەروەها بەردەوام بڵێ: «من دەتوانم».
13/04/2025
هەلی کار
هۆڵەکەمان "های جیم"هەلی کار بۆ یەک کارمەند ڕادەگەیەنێت لە ڕەگەزی مێ.. لایەنی کەم بڕوانامەی ناوەندی هەبێت.
کاتی کارکردن ١٠:٠٠ بەیانی بۆ ٤:٠٠ عەسر.
بۆ پەیوەندی کردن نامە بۆ پەیج بنێرە .
18/12/2024
هەوڵدان بنچینەی هەموو سەرکەوتنێکە.💪
#