22/04/2020
friidrott.se: Nu lanseras Veckans Grenar 2020 Anmäl er till webbinarium 23 april En högprioriterad fråga för Svensk Friidrott under den senaste månaden har varit diskussionen om hur...
Träningar och övningar som gäller friidrott, راهينان و زور بابه تى ترى تا?
لیره ئيمه ئامانجمان گه یاندنی نامه یه کی کراوه یه به سه رجه م وه رزش کاران به گشتی و هه وادارانی وه رزشی ئازاد ( گوره پان ومه یدان) به تایبه تی.
لیره ئيمه به بى جیاوازی بو سه رجه م به شداربووان و هاوری یانی لاپه ره که مان دووپاتی ده که ینه وه که هه ر یه کیکتان چی کور چی کچ بن له هه ریانه یه کی کوردستان بن یان له هه ر په یمانگا و کولیژیك یان هه ر به ش و قوناغیکی جیاوازی خویندن بن، ده توانن سوودمه ن
22/04/2020
friidrott.se: Nu lanseras Veckans Grenar 2020 Anmäl er till webbinarium 23 april En högprioriterad fråga för Svensk Friidrott under den senaste månaden har varit diskussionen om hur...
31/03/2020
کورتەیەك لەسەر ژیانی وەرزشی خۆم
من ڕاهێنەرم نەبوو کە دەستم بە وەرزش کرد!
لە گەڕەکی مەڵکەندی لەگەڵ هاوڕێکانم کۆ ئەبووینەوە لە کۆڵان تۆپ تۆپێنمان ئەکرد.
ئەوکات براگەورەکەم کاکە جەبارم کە ١٠ ساڵ لە من گەورەترە تێپێکیان هەبوو بەناوی ( پشکۆ ) کۆمەڵێك یاریزانی باشیان هەبوو.
لە خوێندنگای بێخودی سەرەتایی تەنیشت مزگەوتی مەڵکەندی ڕاهێنانەکانی خۆیان ئەکرد.
ئیتر ئێمەیش بووینە پاشکۆی ئەوان و چەند یاری یەکیشمان کرد لەگەڵ تیپی لاوچاك ئەوکات کاك ئەحمەدی ماستیك سەرپەرشتیاری لاوچاك بوو هەر ئەویش درێس و تۆپی بۆ ئێمەیش دابین ئەکرد!
تیپی وەرزشی هەردی هەبوو لە سەر پیرمەسوور ئەوانیش ڕکابەری ئێمەبوون لەگەڕەك 😊
دواتر بۆ تیپی چوارچرا و دواتریش ئاشنا بوون بە یانەی چوارباخ و لەگەڵ وەرگیرانم لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بەهۆی توانای هەناسەدرێژیمەوە ئیتر دەست پێکی گۆڕەپان و مەیدان لەوێوە لە تەمەنێکی درەنگدا بۆ من دەستی پێکرد بەهۆی مامۆستا توانا ئەنوەر کەمال ی خۆشەویستەوە تا گەشتمە ئەم ڕۆژەی ئەمڕۆ.
ناڕەحەتی و سەرئێشەم زۆر بینی و چەشت بە چەندین شێوە ڕێگریم لێ ئەکرا لەبری ئەوەی هاوکاری بکرێم، لەیانەی وەرزشی سلێمانی دەستم بە گۆڕەپان و مەیدان کرد لەگەڵ چەند هاوڕێ یەکی ئەزیز، بەڵام هیچ کات ڕێگەم پێ نەدرا بۆ ئەو چالاکی یەی خۆم ڕاهێنانم بۆ ئەکرد بەشداری بکەم. لە لایەن ڕاهێنەرەکەی ئەو یانەیە بەکار ئەهێنرام بۆ پڕکردنەوەی جێگای ئەو یاریزانانەی کە نەبوون بۆ چالاکی یەکی دیاری کراو.
هەرزوو لەوێ بێزاربووم بەهۆی کاك ئاسۆی هاوڕێمەوە ( ئاسۆی مینۆ ) چوومە یانەی پێشمەرگەو لەوێ لەگەڵ ستافێکی بچووك و سەرەتایی کە پێك هاتبوو لە چەند لاوێکی خوێن گەرم لە کوڕ وکچ وەکو ڕاهێنەر دەست بەکار بووم لە هەمان کاتدا یاریشم ئەکرد.
دواتر تیمەکەمان فراونتر کردو بووینە یەکێك لە ژمارە گەورەکانی سلێمانی و کوردستان و عێراق.
دواتریش دەرگامان لەسەر چەندین ڕاهێنەرو یاریزانی ئەوکاتە واڵا کرد کە بە پەرۆشەوە حەزیان ئەکرد لەگەڵ ئێمەو لە ژێر ناوی یانەی پێشمەرگە درێژە بە ژیانی وەرزشی یان بەن.
هەتا ئێستایش ئەو دەرگایەی ئێمە کردمانەوە بەڕووی وەرزشکارانە تا بێت فراوانتر ئەبێت و ئەو ماڵۆچکەیەی ئێمە کردمان بە دیوەخان تابێت بەجۆش تر ئەبێت.
هیواخوازم کە ڕۆژێك بێت لە یەکێك لە کتێبە مێژوویی یە وەرزشی یەکاندا لە کوردستان بە ئەمانەتەوە ڕاستی و درووستی بناغەو درووست بوونی ئەو تیمە بەهێزەی یانەی پێشمەرگە لە ئێمەو ئەو ئەزیزانەی ئەوکاتە وەر بگیرێت، چونکە بەڵگە کان هەم بەوێنەو هەم بە دۆکۆمێنتی فەرمی یەکێتی یەکانی گۆڕەپان و مەیدان و ئەرشیفی ڕۆژنامە وەرزشی یەکان و ئەرشیفی یانەکەیش خۆی گەواهی ئەوە ئەیەن کە کێ بوون ئەو بناغەیەیان درووست و پتەو کرد.
سوپاس بۆ خوا کە ئێستا ئەتوانم خۆم پشت بەخۆم ببەستم و بەهاوکاری و هەماهەنگی کەسانی دڵسۆزی چواردەورم بەردەوامم.
هیوای لەش ساغی بۆ هەموو هاوکارانیشم ئەخوازم لە هەرکوێ یەکی ئەم ژیانە هەن.
کاوە مەحمود ئەحمەد
ڕاهێنەری پێشووی یانەی پێشمەرگە-سلێمانی
ڕاهینەری یانەی شالڤێ ی سویدی
03/03/2020
19/02/2020
la dahatwda basektan lasar am palawana bo blaw akamawa...
Armand Duplantis pappa: ”Han får fortfarande negativa kommentarer” Här kommer ett första smakprov från dokumentären om Armand Duplantis. I trailern berättar pappa Greg Duplantis bland annat om reaktionerna efter att ”Mondo” valde bort USA för att i stället tävla för Sverige. – Vi får fortfarande negativa kommentarer, säger han.
30/09/2019
friidrott.se: ÄNTLIGEN - VM-guld för Daniel Ståhl! Äntligen guld för Daniel Ståhl i ett internationellt mästerskap! Med ett vinnarkast på 67.59 tog han...
28/09/2019
En resultatsökning på Lidingöloppet visar hela 18 Tjalvelöpare i mål på 30 km idag - starkt! Ytterligare två på 15 km, och så ynglingen Emil E i P17-klassens 10 km. Och vilket lopp Olle Kalered gjorde i herrklassen : SJUA på finfina 1.40,21 i tuffast möjliga konkurrens!
http://results.neptron.se/ #/lidingolor2019/results?sortOrder=Place&raceId=99&search=Tjalve%20IF&page=0&pageSize=25
Grattis också till Norrköpingslöparen Emil Millan - segrare i 15km-loppet :-)
06/09/2019
Gm 7-8 september Kalmar SK – Kalmars friidrottsklubb – Inbjuder till 2019 års Götalandsmästerskap för 13 – 14 åringar Var och när: Fredriksskans IP lö...
04/09/2019
NT-knatet ikväll! Välkomna till en rolig kväll med mycket spring, på vår fina arena. Man kan efteranmäla sig på plats.